یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/08/2024 : 20:50:01
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 26ی8ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ياوەری بەرێزان د.عومەر مرۆو د.حسن خۆشناو و د.دلشاد گەڵاڵی و د.عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی؛ سەردانی قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان کرد.


لەدەسپێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای خۆشحاڵی بە دیدارەکە، ئاماژەی بە رەوشی ئایینی و رۆڵی زانایان لە خزمەتی گشتی و پاراستنی سەقامگیری نێوان پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێم کردو چەند بەڵگەیەکی گرنگی لە بارەی بایەخدانی ئیسلام بە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و کارکردن لە سەر خاڵی هاوبەش شرۆڤە کرد، هەروەک تەئکیدی لەوە کردەوە کە ئەرکی هەموو لایەکە کار لەپێناو زیاتر قوڵکردنەوەی تەبایی و رێزگرتن لە یەکتری بکەین، بەو پێیەی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ئاشتی کۆمەڵایەتی بناغەو زەمینەی تێکڕای پێغەمبەران و ئایینیە ئاسمانیەکان بووە، هەروەها باسی لەوە کرد، کە هەمووان ئەرکمان لەسەر شانەو دەبێ بە حیکمەتەوە مامەڵە بکەین، چونکە جاری وایە کەسێک رەفتارێکی نەشیاو دەکات و پشێوی دەنێتەوە، ئیدی دەبێ سەرکردەی ئایینی بە هێورەیی و زانایی کاری لەسەر بکەن بۆ ئەوەی رەوشەکە تێک نەچێت و بەرەو خراپتر نەڕوات، چونکە ئیسلام زۆر بایەخ بە رێزگرتن و ئارامی کۆمەڵگە دەدات.


دواتر قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم وێڕای خۆشحاڵی و سوپاسی سەردانی سەرکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری کردو گوتیشی: زۆر خۆشحاڵم بە دیداری بەرێزتان و ئەم جۆرە دیدارانە وێنای جوانی پێکەوەژیان پیشانی دەرەوە دەدەن، هەرک ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی زانایان و دامەزراوەی ئایینی و پەیڕەوان کرد، کە چەند گرنگە بۆ خزمەتی کۆمەڵگە و دوور بوون لە کێشەو ئاڵۆزییەکان، چونکە رێزگرتن لە یەکتری و قبوڵکردنی جیاوازییەکان نیشانەی پێگەیشتووی و شارستانیەت پیشان دەدات، کە کێشەیەک روودەدات گرنگە زوو چارەسەر بکرێت نەک دەرفەرت بدرێت بۆ قۆستنەوەی بە دەستی کەسانێک کە لە بەرژەوەندی گشتی کار ناکەن و مەبەستیانە ئاڵؤزی دروست ببێت.


هەر لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی هەماهەنگی و پەیوەندی دوولایەنەو رۆڵی پیاوانی ئایینی لە بەهێزکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بەها هاوبەش و ئینسانیەکان کراو تەئکید لەوە کرایەوە وێڕای ئەرکی ئایینی ئەرکێکی تری نەتەوەییمان لەسەر شانەو لەوەشدا گرنگە ئەو تابلۆ جوانەی پێکەوەژیان زیاتر بەرووی دەرەوە بناسێنین، چونکە کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی بووەو زۆر جاریش دوژمنان هەوڵی ئەوە دەدەن نێوانمان تێک بدەن، لەبەر ئەوەی دوژمنی کورد یەکەو نمونەی هەر زیندوو داعش کە هات جیاوازی بە موسڵمان و مەسیحی نەکرد، بۆیە گرنگە رێگە نەدەین هیچ کەس و دەستێک پێکەوەژیان لە کوردستان تێک بدات.