یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/10/2024 : 22:41:38
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 28ی9ی2024 بە سەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی تەنفیز یەکێتی زانایان؛ کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان لە سەرەگای سەرەکی لە شاری هەلوێر بەرێوە چوو.


سەرەتای کۆبوونەوە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای خۆشحاڵی و بەخێرهێنان و سوپاس؛ باسی لە دوا پەرەسەندەکانی رەوشی هەرێم لەرووی ئایینی و نەتەوەیی کردو ئاماژەی بەوەدا خۆشبەختانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئارامی دوور لە کێشەو ئاڵۆزی بەرێوە چوو، هەروەک هیوای خواست دەرەنجامەکانی ئەم پرۆسەیە بە خێر بۆ کورد و ئایندەی کوردستان تەواو بێت و لایەنەکان هەوڵبدەن هەنگاوی جددی بە ئاراستەی خزمەتی کیان و کوردستان بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی بهاوێژن.


دواتر وەک وەفایەک بۆ خزمەت و کۆششەکانی مەرحوم مامۆستا مەلا حەمەئەمین کەلاری بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کرد، کە دوای نەخۆشکەوتنی رۆژی 6ی10ی 2024 کۆچی دوایی کردو وەک رێزدانان بۆ رۆڵ و خزمەتەکانی مامۆستای رەحمەتی لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان؛ سورەتی فاتیحەو نزای خێر بۆ رۆحی مامۆستا خوێندرا.


پاشان گفتوگۆ لە بارەی پرسی فەتواو کاروچالاکیەکان و بەرنامەی چاپکردنی سەرجەم فەتواکان گفتوگۆی تێروتەسەلی لەبارەوە کراو چەند بڕیارێک لەم بارەوە بە پێویست زانرا، هەروەها باس لە پرسی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش کرا، کە لە ماوەی رابردوو بەهەوڵ و هەماهەنگی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایان و، لەسەر فەرمانی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش هاوکارییەکی مانگانەیان بۆ بڕایەوە، لەم بارەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان رایگەیاند ئومێد وایە لە ئایندەیەکی نزیک بکرێنە گرێبەست و هەموو ئەوانەی مەرجی دیاریکراویان هەیە بیانگرێتەوە.


هەر لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرسی دیکەی پیشەیی و رێکخراوەیی و پەیوەست بە کاروباری لقەکان و پرسی تایبەت گفتوگۆی گرنگ و پێویستیان لێوە کراو تەئکیدی لە پێکەوەیی پتر لەپێناو کارکردن و خزمەتی پەیامی ئیسلام و زانایانی بەرێزی ئایینی کرایەوە، هەر لە کۆبوونەوەکە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی قسەو سەرنج و تێڕوانینی خۆیان لەسەر پرسەکان و دوا پێشهات و رووداو و کارو چالاکیەکان خستە ڕوو.