یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئيدريس مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەسعەد نانەکەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی کۆلێژی پەروەردە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر مەترسی و هەستیاری بابەتی فەتوا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   دکتۆر مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە دکتۆر شێخ مادیح شێخ عوسمان سیراجەدین نەقشبەندی دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/12/2024 : 22:27:54
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 21ی12ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە شاری نەجەف بەشداری دیداری دیالۆگی (هەولێر- نەجەف)ی کرد، کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بە هاوبەشیی ناوەندەکانی ''النبا، نارامسین و ریواق بەغداد'' دیدارێکى بە ناونیشانی (زنجیرە دیالۆگی پێکهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان: دووەمین دیداری نەجەف – هەولێر) لە شاری نەجەف، بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی دیاری عیراقی و کوردستانی لە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بە ئامانجی باشترکردنی پەیوەندی نێوان کوردو پێکهاتەکانی تری عیراق بەتایبەت شیعەو زەمینەسازی پتری دیالۆگ و لێک نزیکبوونەوەی بۆچوونە جیاوازەکان و دیاریکردنی چارەسەری گرفتە هەنوکەییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی عیراق رێکخرا بوو.


لەم دیدارە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای دەستخۆش لە رێکخەرانی دیدارەکە، ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگدا کە پێویستە ناوەندو دامەزراوەی ئایینی لە عیراق لەبەرچاویان بگرێت.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە گوتی: ئێمە وەکو زانایانی کوردستان هەمیشە دەستپێشخەرو لایەنێکی هاریکار بووین بۆ ئەوەی پەیوەندی خۆمان لەگەڵ دامەزراوەی ئایینی باش بکەین و ئاستی پەیوەندیەکان کاریگەری لە بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی و تێگەیشتنی دروست بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە هەبێت لە عیراقدا.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: بەداخەوە زۆر جار هەست دەکەین مەرجەع و ناوەندە ئایینیەکانی عیراق دەکەونە نێو ململانی سیاسی و کەمتر رۆڵی خۆیان دەبینن، ئێمە دەمانەوێ ناوەندە ئایینیەکانی شیعە نەبنە بەشێک لە ململانێی سیاسی بەڵکو بەپێی تێڕوانینی ئایینی هەڵوێست لەسەر کورد بنوێنن و مافی نەتەوەیی کورد بە مافێکی شەرعی بزانن، چونکە هەمووان دەزانین کورد ستەمی زۆری لێ کراوە، تەنانەت چەندین کوردیان کوشتووەو لەناوبردووە، بەڵام مەرجەعیاتی ئایینی هەڵوێستیان نەبووە، هەمووانیش ئەوە دەزانین شاری کەرکوک دیمۆگرافیای گۆڕاوەو بە زۆر خەڵکێکی تر لەجێی کورد نیشتەجێ کراوە، لە لایەکی ترەوە ئێستا لەلایەن حکومەتی مەرکەزییەوە موچەی پتر لە سی مانگی هاوڵاتیانی هەرێم نەنێردراوە، باشە نابێ مەرجەعیاتی ئایینی رۆڵێکی لەمەدا ببینن و پەیامێک بدەنە ساسیەکان بەوەی ئەو جۆرە تەسەروفانە دروست نین و لە رووی شەرعیەوە لەجێ نین.


هەروەها گوتیشی: ئێمە وەکو زانایانی کورد قەت لە دژی کەس فەتوامان نەداوە، بەڵکو بەردەوام بۆ پتەوکردنی برایەتی و پێکەوەژیان و سەقامگیری وڵات و دەستەبەربوونی مافی هەموو لایەک هەماهەنگ و پشتیوان بووین، بۆیە گرنگە ئەم جۆرە دانیشتانە بە ئاراستەیەک لە ئاست خواستی هەموو پێکهاتەکان بڕۆن نەک تەنها رەچاوی بەرژەوەندی لایەنێک بکرێت و گەلی کورد پشتگوێ بخرێت.