یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
دکتۆر مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/02/2025 : 17:07:41
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 10ی2ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، پێشوازی لە بەرێز دکتۆر مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی کەسایەتی دیاری ئایینی و بنەماڵەی خەزنەوی لە رۆژئاوای کوردستان کرد.


لەدانیشتنێکدا باس لە رەوشی ئایینی و رۆڵی زانایانی ئایینی و دواپێشهاتەکان و بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکەو رەوشی کوردانی سوریا بە تایبەت دوای روخانی رژێمی پێشوو گفتوگۆی لەبارەوە کراو تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی و یەک گوتاری و زمانی دیالۆگ و پەیامی ئاشتی کرایەوە.


لە بەشێکی تری گفتوگۆیەکان باس لە گرنگی هۆشیاری و هەستیاری قۆناغەکەو شێوازی گوتاری کورد و رۆڵی زانایانی ئایینی لە دۆزینەوەی چارەسەرەکان بە شێوازێکی ئاشتیانە کراو، هەمووان کۆک بوون لەوەی کورد مافی خۆیەتی داوای مافەکانی خۆی بکات و چیتر نەبێتە قوربانی سیاسەتەکان.