یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/02/2025 : 20:22:38
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەمرۆ 11ی2ی2025 بە ئامادەبوونی بەرێز بەرێز د.عبدالله  مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و فەقێ و قوتابی زانستی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و بەرپرسانی ئیداری؛ مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە مزگەوتی نەوزاد شاکر لە دارەتووی شاری هەولێر بەرێوەچوو، کە لەلایەن بەرێز د.حسن پشدەری بەخشرایە هەریەک لە بەرێزان کاک ملا زاهیر عثمان هەرتەلی، کاک مەلا هێمن سورچی، مەلا انس گۆێزڵینگەی، مەلا گەیلان زراری، مەلا ابراهیم پیرۆمەری.


سەرەتای مەراسیمەکە وێڕای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، بەرێز کاک حاجی تەیب زرار بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر وتاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشکەش کرد.


دواتر بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو وێڕای دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە مامۆستای بڕوانامە دەرو مامۆستایانی بڕنامەوەرگر، ئاماژەی بە گرنگی پێگەی زانست زانایان کردو هیوای خواست هەمووان وەک بەرپرسیارێتی ئایینی و پیشەیی بایەخی پتر بەم بوارە بدەن.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: حوجرەکانی کوردستان رۆڵی گرنگ و گەورەیان گێراوەو ئەرکی هەموو لایەکیشە بایەخی تەواوو زۆریش بە زانست و حوجرەو فەقێ بدەین، بۆی ئەویە حوجرە بگەڕێنینەوە سەر رێچکەی پێشوو، کە کەڵە زانای پێدەگەیاند، هەروەک باسی لە گرنگی و پێویستی ئەدەب و هەڵسوکەوت و مامەڵەی بەرزی فەقێ و قوتابیانی ئایینی کدرو داوای کرد بەو پەڕی هەستیاری مامەڵە لەگەڵ حوجرەو مامۆستای خۆیان بکەن، لەبەر ئەوەی ئێمە پێویستمان بە زۆری و دیکۆڕ نیە، بەڵکو پێویستمان بە جۆرو ناوەرۆکە، بۆ ئەوەی مەلایەک دروست ببێت خزمەتی دین و رێبازی زانستی بکات.  


لە بەشێکی تری قسەکانی گوتی: حوجرە نەک تەنها لە رووی زانستی و پێگەیاندنی فەقێ رۆڵی هەبووە، بگرە مەڵبەندی پەروەردەو هەستی نیشتمانپەروەری بووە، لە رابردوو زۆربەی زانایان بە هەستی ئیسلامپەروەری نیشتمانپەروەری خزمەتیان کردووە، ئەوەشی گەراندەوە بۆ ئەو پەیامە گرنگەی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) کە چ هەست و سۆزێکی هەبووە بەرامبەر خاک و نیشتمانی خۆی.


دواتر بەرێز د.عوسمان هەڵەبجەیی وتارێکیی پێشکەش کردو باسی لە گرنگی خوێندنی ئایینی و پێگەی فەقێ و زانست و زانایان کرد.


شایەنی باسە دواتر بڕوانامەی زانستی بەخشرایە ناوبراوان و هەر بەم بۆنەشەوە چەند پارچە پەخشان و سرودو قەسیدەیەک خوێندرانەوە.