دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
سه‌رله‌به‌یانی 28/ 5/2011 له‌باره‌گای لق و به‌سه‌رپه‌رشتی لێپرسراوی لق و به‌ئاماده‌بوونی كارگێڕانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان ، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا .
پاش سوپاس و ستایشی خوای په‌روه‌ردگار و درود بۆگیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌ڕێز به‌رپرسی لق تیشكی خسته‌سه‌ر وه‌زعی ئێستای عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌و پاشان باسی له‌وه‌زعی ناوخۆیی یه‌كێتی زانایان كرد.
دواتر به‌وردی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كار‌و چالاكیه‌كانی لق كرا‌و باس له چۆنیه‌تی كاركردنی داهاتوو كرا.
پاشان به‌رپرسی لق به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی لق و ته‌واوی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌وه پیرۆزبایی له به‌ڕێز مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لق كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونی وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان و ، پاشان باس له‌سه‌ردانی شاندی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایان كرا بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و به به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ وه‌سف كرا بۆ زیاتر گه‌رم و گوڕكردنی زانایانی ئاینی له ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانیاندا.
هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ردوو ڕۆژی 1/6 و 5/6 كرا كه تایبه‌تن به‌ڕۆژی جیهانی ساوایان و ڕۆژی جیهانی ژینگه و ئه‌نجومه‌نی لق بڕیاریدا كه مامۆستایانی ئاینی ئاگاداربكرێنه‌وه كه له ووتاری هه‌ینی یاندا گرنگی به‌و باسانه بده‌ن و هۆشیاری پێویست بگه‌یه‌ننه هاوڵاتیان له پێناو ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌رێمی كوردستاندا.
پاشان راپۆرتی لێژنه ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرا‌و تاوتوێی پێشنیار‌و داواكارییه‌كان كرا.
|