دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له هه‌وڵێكدا بۆ یارمه‌تیدانی نه‌خوَشی كه‌مده‌رامه ت‌و هه ژارو، كه‌س‌وكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، سه‌ردانی پزیشكی به‌ڕێز دكتۆر (دانا هه‌مه‌وه‌ندی) كرد له شاری سلیمانی، به مه‌به‌ستی به‌خۆڕایی بینین‌و، پشكنینیان له لایه‌ن به‌ڕێزیان، به سوپاسه‌وه جه‌نابیان بڕیاریدا: كه هه‌مو رۆژانێكی چوارشه‌ممه ته‌رخان بكات بۆ بینینی نه‌خۆشه‌كان بێ به‌رامبه‌ر.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه، ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كێتی زانایانیش بڕیاریدا، كه ئه‌ركی كرێی هاتوچۆو، كڕینی دا‌و و ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ری دابین بكات‌و، تا ئیستا چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌ڤه‌ره‌كه، له لایه‌ن پزیشی ناوبراو بینراون‌و، چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه.
|