ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 2/6/2011 شاندێكی باڵای لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا شێخ عه‌بدولوه‌هاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق و، مامۆستا مه‌لا محمد تاڵه‌بانی و، مامۆستا مه‌لا ئه‌یوب كارگێڕانی لق و، مامۆستا مه‌لا قادر ته‌وه‌كه‌ڵی، به‌شداری رێوڕسمێكی ده‌رچو‌ونی فه‌قێیانیان كرد، كه له خوێندنگه‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر خوێندنی زانسته شه‌رعییه‌كانیان ته‌وا‌و كردبو‌و.
ئه‌مه‌و له بۆنه‌كه‌دا، دوای وته‌ی به‌خێرهێنان كه له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا شاخه‌وان كه‌ریم خوێنرایه‌وه، هه‌ریه‌ك له مامۆستا ئه‌حمه‌دی شه‌ریعه نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنگه‌كان و، مامۆستا مه‌لا شێخ عه‌بدولوه‌هاب سه‌نگا‌وی و، مامۆستا مه‌لا تاهیر ته‌وه‌كه‌ڵی وتار پێشكه‌ش كرا‌و، دواتریش وته‌ی قوتابیان له‌لایه‌ن یه‌كێك له ده‌رچو‌وانه‌وه خوێندرایه‌وه.
شایه‌نی باسه: خه‌ڵات به‌سه‌ر ده‌رچووی یه‌كه‌م و د‌و‌وه‌م و سێیه‌مدا دابه‌شكرا، كه پێكهاتبو‌ون له‌م به‌ڕٍێزانه:
یه‌كه‌م: چیا محمد عه‌لی
د‌و‌وه‌م: فه‌رمان تاهیر غه‌فور
سێیه‌م: زانا مسته‌فا .
|