ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 2/6/2011 شاندێكی نا‌وچه‌ی شۆڕشی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو‌و له مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن زه‌نانی لێپرسرا‌وی نا‌وچه‌و، هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا محمد تاڵه‌بانی و، مامۆستا مه‌لا أیوب و، مامۆستا مه‌لا قادر ته‌وه‌كه‌ڵی و، چه‌ند مامۆستایه‌كی تر، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی یادی (36) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) و ده‌ستبه‌كاربو‌ونی لێپرسرا‌وی نوێ ی كۆمیته‌كه، مامۆستا قادر عه‌لی نا‌وخاسه‌وه، سه‌ردانی كۆمیته‌ی شۆڕ‌شیان كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا، زانایانی لق پیرۆزبایی زانایانیان ئاراسته‌كردن و، هیوایان خواست كه هه‌مو‌و لایه‌ك به سنگ فرا‌وانییه‌وه و له پێنا‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كار بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا لێپرسرا‌وی كۆمیته‌و چه‌ند كادرێك خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و ئاماده‌یی هه‌مو‌و ها‌وكارییه‌كیان نیشان دا.
|