مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
سه‌ر له به‌یانی 8/6/2011 چوارشه‌ممه، به مه‌به‌ستی به‌دواداچونی كاروچاڵاكیه‌كانیان و ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئیش وكاره‌كانیان، به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق، به‌ڕێز مه‌لا خالد مه‌له‌كی وئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كارگێڕانی لق، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌و رێكخراوه‌كانی سنوره‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پاش به‌دواداچون وهه‌ڵسه‌نگاندنی كاروچاڵاكیه‌كانیان چه‌ندین بابه‌تی هه‌نوكه‌یی و روداو‌و پێشهاته‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌رباس ولێكۆڵینه‌وه‌و، پاشان جه‌خت له‌سه‌ر زیاتر خزمه‌تكردنی زانایانی سنوره‌كه كرایه‌وه‌و، لقی سۆران به‌بایه‌خه‌وه كاروچاڵاكیه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندو، ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كرد، كه به‌وپه‌ری دلسۆزیه‌وه كاریان كردوه بۆخزمه‌تكردنی زانایان و ره‌وشی ئاینی له ده‌ڤه‌ره‌كه.
دواتر هه‌ریه‌ك له به‌رپرسانی ناوچه‌و رێكخراوه‌كان چه‌ندین پێشنیار‌و تێبینیان ئاراسته‌ی لقی سۆرانی زانایان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و، مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید كارگێڕی لق، وه‌ڵامی یه‌كه‌یه‌كه‌ی تێبینی وپێشنیاره‌كانیان درایه‌وه.
|