مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
پێش نیوه‌رۆی 8/6/2011 چوارشه‌ممه، شاندێكی باڵای لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به یاوه‌ری به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و، ئه‌ندامانی لق و، به‌رپرسانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سنوری لق و، چه‌ندین زانای ئاینی سنوره‌كه، به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی به‌ڕێز دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ریان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێزیان وئه‌ندامانی لقی ناوبراوه‌وه، به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا هه‌ردوو به‌ڕێزان به‌رپرسی لقمان وبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، به‌ناوی زانایانی سنوره‌كه پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی به‌رپرسی لقی 10 كرد‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌پۆسته‌كه‌ی بۆخواست.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رپرسی لق، به‌ڕێز دكتۆر عه‌لی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌و، دوپاتی هه‌موو پشتگیری و پشتیوانیه‌كی بۆ زانایانی سنوره‌كه كرده‌وه‌و، رایگه‌یاند: كه رۆلی زانایان له هه‌موو شۆرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بوه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی ئاین په‌روه‌ری و كوردپه‌روه‌ری له كوردستان و زانایان سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌بون، بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان و پاراستنی هێمن وئارامی ناوچه‌كه.
|