مه‌لا رسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
سه‌رله‌به‌یانی 12/6/2011یه‌ك شه‌ممه شاندێكی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستامه‌لافه‌رمان محمد چۆمانی به‌رپرسی ناوچه‌و ئه‌ندامانی ناوچه به‌یاوه‌ری تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان به‌رێزمامۆستامه‌لایوسف احمدچۆمانی سه‌ردانی قایمقامیه‌تی چۆمانیان كردوله‌لایه‌ن به‌رێز عبدالواحیدگوانی قایمقامی قه‌زای چۆمان به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له‌دیدارێكی نێوانیانداهه‌ل ومه‌رج وبارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان خرایه به‌رباس وگفتوگۆو پاشان له‌سه‌ر كاروچالاكی زانایانی ناوچه‌كه‌و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاره خزمه‌تگوزاریه‌كانی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌لوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كراوبه‌لێنی زیاتر خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه.
هه‌رله‌میانه‌ی دیداره‌كه‌داباس له‌هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری هه‌ردوولاكرایه‌وه‌وله‌لایه‌ن خۆیه‌وه قایمقامی چۆمان وێرای خۆشالی بوونی به‌وسه‌ردانه به‌لێنی هه‌رهاوكاری وپشتیگیریه‌كی بۆناوچه‌ی یه‌كێتی زانایان وتێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان دوپاتكرده‌وه‌و رۆلی زانایانی ناوچه‌كه‌ی به‌رزنرخاندوسوپاسی هه‌لویسته ئاینی ونه‌ته‌وه‌یه‌كانی زانایانی سنوره‌كه‌ی كرد.
هه‌روه‌ك شاندی سه‌ردانكاریش سوپاسی قایمقامی قه‌زاكه‌ی كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست له‌كاره‌كانیداوئومێدیان خواست زیاتر په‌ره به‌ره‌وشی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه بدرێ.
|