به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (مفكره الإسلام) به بڕیارێكی فه‌رمی پاپای ڤاتیكان یه‌كێك له به‌نێو بانگترین كڵێساكانی ڕۆما داده‌خات, چونكه ده‌ركه‌وتووه سه‌ماكه‌رێكی خۆ ڕووتكه‌ره‌وه بۆته ڕاهیبه له‌و كڵێسایه‌و تا ئێستاش له‌م سه‌مایه‌ی به‌رده‌وامه ته‌نانه‌ت جار جار له‌نێو كڵێساكه‌ش ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات.
له‌و باره‌وه وته‌بێژی پاپای ڤاتیكان گووتی: ئه‌گه‌رچی ئه‌و كڵێسای ( سانتا كرۆس ئینجیرۆ سالیم) یه‌كێكه له كڵێسا هه‌ره به‌نێوبانگ‌و دێرینه‌كانی ڕۆما كه له‌سه‌ده‌ی چواری پێش زاینی در‌وستكرا‌وه, به‌ڵام دوای به‌دواداچوونمان بۆمان ڕوون بۆته‌وه, كه ئافره‌تێكی سه‌ماكه‌ر به‌نا‌وی ( ئانا نوبێلی) كه سه‌ماكه‌رێكی خۆڕوتكردنه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌یه له ئیتاڵیا بۆته ڕاهیبه له‌م كڵێسایه بۆیه بڕیاری داخستنی به‌په‌له‌مان بۆی ده‌ركرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رپێچیه‌شی به‌رامبه‌ر به كڵێسا تائێستاش ته‌نانه‌ت له‌نێو كڵێسا بۆ میوان‌و ئاماده‌بووه تایبه‌ته‌كانی خۆی ئه‌م جۆره سه‌مایه نا ئه‌خلاقیه له‌نێو كڵێساكه ئه‌نجام ده‌دات.
به‌ڵام (ئانا)ی سه‌ماكه‌ر له لێدوانێكیدا گووتویه‌تی: من له‌سه‌ر حه‌ز‌و خواستی به‌تریرك ( جینافراكۆ ڕافاتشی) سه‌رۆكی به‌شی پێشكه‌وتن له‌ڤاتیكان گه‌ڕاومه‌ته‌وه سه‌ر پیشه كۆنه‌كه‌ی خۆم, ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ كاتێكی خۆش به‌سه‌ربردنی گه‌وره قه‌شه‌كانی نێو كڵێسا ئه‌نجامدا‌وه.
|