له هه‌وڵێكی حكومه‌تی میصری بۆ وشیاركردنه‌وه‌و پاراستنی قوتابیانی له زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان هه‌ڵسان به‌دانانی به‌رنامه‌یه‌كی نوێی خوێندن له قوتابخانه‌كان تایبه‌ت به هۆشیاركردنه‌وه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش له ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دكتۆر ( عمرو عپمان) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاری‌و چاره‌سه‌ری خوگرتن به جگه‌ره‌و مادده هۆشبه‌ره‌كان گووتی: به‌رنامه‌یه‌كی نوێمان داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان له‌م زه‌نگه مه‌ترسیداره ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌م هه‌نگا‌وه‌شمان په‌نابه‌خوا له خوێندنی ساڵی نوێ كاری پێده‌كرێت.
هه‌ر‌وه‌ها دكتۆر (عمرو عپمان) گوتیشی: به‌رنامه‌كانمان ته‌نها به‌وه نا‌وه‌ستێ‌و به‌ڵكو له هه‌وڵی ئه‌وه‌شداین, كه هانی ئه‌و دایك‌و با‌وكانه‌ش بده‌ین بتوانن به شێوه‌یه‌كی جوان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن له‌كاتی هه‌ستكردن به ئاڵووده‌بوونی منداڵه‌كانیان به‌م مادده زیان به‌خشه.
هه‌ر‌وه‌ها هێڵێكمان بۆ په‌یوه‌ندی كردنی گه‌نجانی خووگرتوو به مادده هۆشبه‌ره‌كان دانا‌وه, كه ده‌توانن بێ به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی بكه‌ن‌و گفتوگۆكانیشیان پارێزرا‌و بێت‌و چاره‌سه‌ری بێ به‌رامبه‌ریش بۆ ئه‌و گه‌نجانه دابین ده‌كه‌ین به ها‌وكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندر‌وستی.
|