راگه‌یاندنی لقی شاره‌زوور:
له درێژه‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانیدا، رۆژی دووشه‌ممه 12\6\2011 لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌رپرسی لق، له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سه‌ید سادق له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی ناوچه‌كه كۆبوه‌وه.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند: تاوتوێ‌و هه‌ڵسه‌نگاندن كرا بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كار‌و بارودۆخی زانایان‌و لقی ناوبراو كرا‌و، باس له ڕۆلی گرنگی مامۆستایان كرا، له تێكرای لایه‌نه‌كانی ژیان له كوردستان به تایبه‌تی، وه قسه له سه‌ر داوا‌و داخوازیه‌كانیان كرا‌و، پشتیوانی ته‌واوی یه‌كێتی زانایان بۆ سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی دوپاتكرایه‌وه.
|