ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 12/6/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری شاندێك له زانایان ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێر، سه‌ردانی به‌ڕێز عه‌لی حوسێن به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان یان كرد، به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونیان وه‌ك به‌رپرسی لقی ناوبراو و، ئاڕاسته كردنی په‌یامی بیرۆزبایی.
له دیدارێكدا به‌رپرسی لقی هه‌ولێر به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هه‌ولێر، په‌یامی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌كردو، هیوای خواست سه‌ركه‌وتووبن له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تی یه‌و، هه‌ماهه‌نگی نێوانیان به گرنگ پێناسه‌كرد.
ئه‌مه‌و به‌ڕێز عه‌لی حوسێن له‌لایه‌ن خۆی سوپاسی به‌رپرسی لق‌و شاندی یاوه‌ری كرد‌و، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه درێغی ناكه‌ن له هه‌ر خزمه‌تێك بۆ زیاتر گه‌شاوه‌كردنی ره‌وشی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، باروگوزه‌رانی ژیانی مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه.
|