له وڵاتی ئوسترالیا تابلۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ری نوسراوه (مه‌سیح پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه)، قه‌شه‌یه‌كی كاسۆلیكیش به‌نا‌وی ( جولیان برۆتیوس) دا‌وای له كۆمه‌ڵه‌ی ("MyPeace) ئیسلامی كرد‌و‌وه، هه‌ڵسن به لێكردنه‌وه‌ی تابلۆیه‌كه.
به‌پێی وته‌كانی ئه‌م قه‌شه‌یه ئه‌و تابلۆیه سوكایه‌تی پێكردنه به بیر‌وبا‌وه‌ڕی مه‌سیحیه‌كان, ئه‌م تابلۆیه له‌یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی نا‌وچه‌ی ( دار لینهۆست)ی شاری (سیدنی) ولایه‌تی ( نیوسا‌وت ویلز)ی ئوسترالیایه, مه‌به‌ست له‌م نوسینه له‌لایه‌ن ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌نگا‌وێكه بۆ ئاشكراكردنی با‌وه‌ڕداریه‌تی موسڵمانان به حه‌زره‌تی مه‌سیح (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)، ده‌یانه‌وێ له‌و شاره مه‌سیح وه‌ك پێغه‌مبه‌ر بناسرێ، چونكه له‌وێ زیاتر وای لێ حالیبوون كه مه‌سیح كوڕی خوایه.
قه‌شه‌یه‌كیش دووپاتی ئه‌وه‌ی كردۆته‌وه, كه حه‌زره‌تی مه‌سیح به بیر‌وبا‌وه‌ڕی ئه‌وان پێغه‌مبه‌ر نیه‌و به‌ڵكو كوڕی خوایه‌و خوای مرۆڤایه‌تیه, بۆیه هه‌رچی ز‌و‌وه ده‌بێ ئه‌م تابلۆیه لابدرێ تا چیتر سوكایه‌تی به بیر‌وبا‌وه‌ڕیان نه‌كرێت‌و وڵاتی ئوستراڵیاش پارێزگاری لێ بكرێ له هه‌میشه به مه‌سیحیه‌ت هێشتنه‌وه‌ی، كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ش موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌ی خستۆته‌وه نیگه‌رانی زۆره‌وه. |