مانگی (ره‌جه‌ب) یه‌كێكه له‌و مانگانه‌ی پێیان ده‌گوترێ (أشهر الحرم)، كه مانگه‌كانی (زولقه‌عده‌و زلجیجه‌و موحه‌رره‌م‌و ره‌جه‌ب)، ده‌گرێته‌وه، به پێی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی هاتووه: ( عَنْ أَبِي بَكْرَةَ رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صَلَّي اللَّهُ عَلَيْهِ ؤسَلَّمَ قَالَ : ( السَّنَةُ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا , مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ , ثَلاثٌ مُتَؤالِيَاتٌ : ذُو الْقَعْدَةِ ؤذُو الْحِجَّةِ ؤالْمُحَرَّمُ , ؤرَجَبُ مُضَرَ الَّذِي بَيْنَ جُمَادَي ؤشَعْبَانَ( رواه البخاري.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و چوار مانگه پێیان ده‌گوترێ (أشهر الحرم) چونكه شه‌ڕو كوشتاریان تێدا قه‌ده‌غه‌یه ته‌نها مه‌گه‌ر دوژمن هێرش بێنێت، وه شكاندنی شته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان گوناهی زیاتره له‌و چوار مانگه‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی تر.
بۆیه‌ش به‌رۆژوو بوونی رۆژانی 13و 14 و 15ی ئه‌و مانگه كه ده‌كاته چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی خێرێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه له فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هاتووه:
( عن بن مِلْحَانَ الْقَيْسِيِّ عن أبيه قال كان رسول اللَّهِ (صلي الله عليه وسلم) يَأْمُرُنَا أَنْ نَصُومَ الْبِيضَ ثَلَاثَ عَشْرَةَ ؤأَرْبَعَ عَشْرَةَ ؤخَمْسَ عَشْرَةَ قال وقال هُنَّ كَهَيئَةِ الدَّهْرِ) رواه أبوداود.
واته: پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمانی ده‌داینێ له (أيام البيض) سێزده‌و چوارده‌و پانزده‌ی مانگ به رۆژوو ببین، فه‌رمووی ئه‌و سێ رۆژه وه‌ك سه‌رتاسه‌ری ساڵ خێریان هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناویان به (أيام البيض) هاتووه، چونكه شه‌وه‌كان به روناكی مانگ سپی ده‌بن.
هه‌روه‌ها له ریوایه‌تێكی تر هاتووه: ( كان رسول الله لايفطر أيام البيض لا فی حضر ولا فی سفر) واته: پێغه‌مبه‌ر رۆژوه‌كانی (أيام البيض)ی نه‌ده‌شكاند، جا چ له‌سه‌ر بوا یان له ماڵه‌وه.
ئومێد ده‌كه‌ین خوای گه‌وره كوردستان‌مان له خێر‌و به‌ره‌كه‌تی ئه‌و مانگه بێ به‌ش نه‌كات‌و، خێر‌و پاداشتی هه‌موو ئه‌وانه‌ش بداته‌وه، كه ته‌نها له‌به‌ر خاتری خوا له‌و رۆژانه به رۆژوو ده‌بن...
|