له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستیدا له‌سه‌ر كیوی ده‌ركه‌وتووه, كه ئه‌م میوه‌یه زۆرترین ڕێژه‌ی ڤیتامین (سی) تێدایه‌و وه بڕێكی باش له ( خوێیهكانو فۆسفۆر‌و پۆتاسیۆم‌و ئاسن) له‌خۆده‌گرێت.
له سووده گرنگه‌كانی میوه‌ی كیوی ئه‌وه‌یه, كه چالاكی له‌ش به‌گشتی به‌هێز دهكاتو هاوكاریه‌كی زۆری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش ده‌كات، كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی كه‌م خوێنی ده‌ناڵێنن به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی باشی ئاسن له‌و میوه‌یه‌دا, وه هۆكارێكی چاكیشه بۆ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆل لهخوێنو یارمه‌تی كرداری هه‌رسكردن ده‌دات به‌هۆی نه‌رمیه‌كه‌ی له‌نێو ڕیخۆڵه‌كاندا.
لێكۆڵه‌ره‌وان هانی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه به‌ده‌ست زۆری كێشی له‌ش ده‌ناڵێنن كیوی بخۆن, چونكه هاوكاری گه‌ده دهكاتو وای لێده‌كات به زوترین كات هه‌ست به پڕبوونو تێربوون بكات, وه یهكێكیتر له سووده گرینگه‌كانی ئه‌و میوه‌یه ئه‌وه‌یه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات له‌دژی ئیلتهاباتو هۆكاره بۆ زوو سارێژبوونی برینی شانه‌كانی له‌ش.
|