ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا‌و، دوای خستنه گفتوگۆی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوان، یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و لێژنه‌ی ئه‌وقفا له په‌رله‌مان‌و پارته ئیسلامییه‌كانی كوردستان‌و وتاربێژان نارازیبوونی خۆیان ده‌ربڕی له به‌كارهێنانی وشه‌ی جێنده‌ر له‌و یاسایه، كه مانا ئه‌سڵییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئایین‌و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌له‌كه‌مان ناگوونجێت.
له وه‌ڵامی ئه‌م نارازینامه‌یه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئیمزای له‌سه‌ر پڕۆژه یاسایه‌كه نه‌كرد‌و، داوای له په‌رله‌مان كرد، یان ئه‌م وشه‌یه بگۆڕن یان ته‌فسیرێكی بۆ دابنێن.
دیاره ئه‌مڕۆ 14م6/2011 گفتوگۆی پڕۆژه‌كه كرایه‌وه‌و، دوای ئه‌وه‌ی ته‌فسیری بۆ كرایه‌وه، وشه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان گووتی: وشه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر درا، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ته‌فسیرێكی بۆ كراوه‌ته‌وه، كه هیچ له‌و مانایانه نابه‌خشێت، كه جێگه‌ی ترس بوون‌و، له رووی یاساییشه‌وه، دوارۆژ كه‌س ناتوانێت هیچ مانایه‌كی خراپی لێ وه‌ربگرێت. |