راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی پشووی ساڵی خوێندن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران 18 خولی فێركردنی قورئانی پیرۆز سنوره‌كه‌ی كرده‌وه.
له ده‌ستپێكی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی خوله‌كان كه له مزگه‌وتی شێخ فه‌تاح له سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران به‌رٍِێوه‌چوو، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له وته‌یه‌كی دا باسی له گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌و خولانه كرده‌وه و به هۆكارێكی گرنگی ئاشناكردنی منداڵانی كوردی دایه قه‌ڵه‌م به بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئایینی ئیسلام، هه‌روه‌ك داواشی كرد له پاڵ فێركردنی قورئانی پیرۆز رێنمایی و ئامۆژگاری قوتابیانی به‌شداربووی خوله‌كان بكرێت بۆ په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان و ره‌سه‌ن و دوور له توندوتیژی، كه خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگای كورده‌واری بكات، هه‌روه‌ها ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌شداربووانی خوله‌كان خواست و داواشی له مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كان كرده‌وه به جوانترین شێوه له‌گه‌ڵ قوتابیانیاندا ماوه‌ی خوله‌كان به‌سه‌ر ببه‌ن.
خوله‌كان 45 رۆژ ده‌خایه‌نن و ژماره‌یه‌كی زۆری كوڕان و كچانی سنوره‌كه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، كه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی خوله‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆرانه‌وه دابین كراون.
|