به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی‌و مامۆستایانی زانكۆ‌و قوتابیان‌و هاووڵاتیان رۆژی 2/7/2011 له هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، تاوتوێی تێزی دكتۆرای مامۆستا مه‌لا مادح به‌رزێوه‌یی كرا، كه تێكسته‌كه به ناونیشانی ( دلالات بنية التشكيل الصوتي لظاهرة الحذف فی القرآ‌ن الكريم) بوو، لێژنه‌ی تاوتوێش پێكهاتبوو له‌و به‌رێزانه‌ی خواره‌وه:
1_ أ.د. صاحب جعفر أبو جناح..... سه‌رۆكی لێژنه.
2_ أ.د. غانم القدوری الحمد .... ئه‌ندام.
3_ أ.د. لطيفة عبد الرسول .... ئه‌ندام.
4_ أ.د. جمعة حسين البياتی .... ئه‌ندام.
5_ أ.د. عزالدين محمد أمين سليمان .... ئه‌ندام.
6_ أ.د. نوزاد حسن خوشناو .... سه‌رپه‌رشتیار.
دوای تاوتوێ كردن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی تێزه كه له لایه‌ن لێژنه‌ی ناوبراوه‌وه، له ئه‌نجامدا به پله‌ی (ئیمتیاز) نامه دكتۆرایهكهی مامۆستا مه‌لا (مادح محمد عمر) وه‌رگیرا.
وێڕای ده‌ست خۆشی زۆرمان بۆ به‌رێزیان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆشمان ئاراسته‌ی ( د. مادح محمد عمر) ده‌كه‌ین‌و هیوادارین ئه‌و هه‌نگاوه نه‌خشه‌ی هه‌نگاوی پتری خوشتر كردبێ.
|