له ژماره (166)ی رۆژی (1/7/2011) گۆڤاری لڤین بابه‌تێكی منی بڵاوكردۆته‌وه به‌ناونیشانی (پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی... ئاریشه‌ی داهاتووی كوردستان)، كه من سوپاسیان ده‌كه‌م ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان وه‌كو خۆی بڵاوكردۆته‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌شی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌بوو، به‌ڵام به پێویستم زانی چه‌ند شتێك روون بكه‌مه‌وه.
یه‌كه‌م: ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه به‌نده له‌سه‌ر ئه‌و شته ده‌نووسم، پێشتریش بابه‌تم له‌سه‌ری نووسیوه‌و، له‌مێژه هه‌ستم به‌وه كردووه، كه بزووتنه‌وه ته‌نسیرییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر باری پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی، كه چه‌ندین ساڵه به شانازییه‌وه موسڵمان‌و كریسیتان پێكه‌وه ده‌ژین، خۆشبه‌ختانه هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌وڵی زۆرییان داوه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان هه‌ر به‌رده‌وام بێت‌و، ئه‌وانه نه‌بنه دڕك، كه له ئێستاوه چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشی لێ دروست بووه‌و، كه له هه‌ندێكیان ئه‌گه‌ر هه‌وڵی دڵسۆزان نه‌بوایه خوانه‌خواسته ئه‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وته‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش به وشیاری بیر بكاته‌وه، ده‌زانێت ئه‌وه هه‌قیقه‌ته، هه‌ر بۆیه نه‌ك هه‌ر منی موسڵمان، به‌ڵكو كریستیانه ره‌سه‌نه‌كانی كوردستانیش دركیان به‌و بابه‌ته كردووه، هه‌ر بۆیه چه‌ندین جار روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ری نووسیوه‌و، بێزاری خۆیان لێیان ده‌ربڕیوه، ئه‌وه‌ی له ههنجهتیش نه‌بێت، ده‌زانێت من مه‌به‌ستم كریستیانه ره‌سه‌نه‌كان نینه، كه به شانازییه‌وه له سهرهتاییو ئاماده‌یی مامۆستا‌م بوونه‌و، له كار‌و پیشهشدا دراوسێ بووینه، له‌وانه یه‌كه‌م كه‌سیش بووبم له ناو مامۆستایانی ئایینی به (برا مه‌سیحیه‌كان) ناوم هێنانهون، له‌سه‌ریش گله‌ییم لێكراوه، به‌ڵام مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌و ده‌سته دهرهكییهیه، كه ئه‌گه‌ر وشیار نه‌بین، دوور له‌لایه‌نی ئایینی ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشمان بۆ دروست ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی زیاتر وای كرد ئه‌و بابه‌ته بنووسم، هه‌ڵمه‌تی نوێی بزووتنه‌وه ته‌نسیرییه‌كان بوو، كه هه‌موومان ده‌زانین ئه‌وان زۆر له مێژه كتێب‌و نووسراو سیدیه‌كانی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره كاره‌كه‌یان له‌وه تێپه‌ڕاندووه، كه ته‌نها پێناسه‌ی دینی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵكو هاتوون هێڕشی ناڕه‌واو تووندیان كردۆته سه‌ر ئیسلام، ئه‌ویش وێڕای ئه‌وه‌ی رۆژی (1/6/2011) له ناو پاركی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر له ڤیستیڤاڵی منداڵان ئینجیلیان وه‌ك دیاری به‌سه‌ر منداڵی ته‌مه‌ن حهفتو ههشتو ده ساڵی دابه‌ش كردوونه، (DVD)ێكیان به دیاری پێداون، كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م (DVD) سوكایه‌تیكردنه به ئیسلام، بۆ نموونه وێنه‌ی كابرایه‌كی تووركیان كردووه، گوایه ئه‌وه موسڵمانه، كێشه‌ی خێزانی هه‌یه‌و، خه‌ریكی ئاره‌ق خواردنه‌وه‌یه، دوایی ده‌چێته حه‌جی ماڵی خوا‌و، له‌و كاته‌ی ئیحرامی پۆشیوه له پێش ده‌رگای خێوهتهكان ده‌خه‌وێت، حه‌زره‌تی مه‌سیح له خه‌ون دهبینێتو، پێی ده‌ڵێت: وه‌ره لای من به‌خته‌وه‌ری له‌لای منه‌و، ئیدی له‌وه به‌خته‌وه‌ر نابیت، كه موسڵمانه، به‌ڵكو كه وازی لێدههێنێتو، به‌سه‌ره‌و مه‌سیحیه‌ت ده‌ڕوات، به‌خته‌وه‌ر دهبێتو، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاشت ده‌بێته‌وه‌و، له ناخۆشی قه‌له‌ق دوورده‌كه‌وێته‌وه.
ئایا له‌و حاڵه‌ت منێكی موسڵمان، كه ده‌زانم ئه‌وانه چه‌ند كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان دروست كردووه، مافی ئه‌وه‌م نییه، بڵێم: تكایه با منیش وه‌كو ئه‌وانه مافم هه‌بێت، بۆ ئاسایی بێت ئه‌وان له ناو جه‌رگه‌ی موسڵمانان كلێسایان هه‌بێت، به‌ڵام موسڵمان مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت، له شوێنێك، كه ژماره‌یه‌كی زۆر موسڵمانی لێیه، مزگه‌وتی لێ نه‌بێت، تكایه وه‌رن با دیكۆمێنته‌كان ببینین، با واقیعی ئه‌و حاڵه‌تانه ببینن، ته‌ماشای ئه‌و خانه‌وادانه بكه‌ن، كه تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه، دیراسه‌یه‌كی ئه‌وه‌ش بكه‌ن، بۆچی بۆ موسڵمان نه‌بێت، قورئان‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ر منداڵی ئه‌وان دابه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌وان بۆیان هه‌بێت، هه‌ر له گونده سه‌ر سنووریه‌كانه‌وه تا كۆمهڵگاو ناو شاره‌كان ئینجیل‌و كتابی خۆیان دابه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام موسڵمان بۆی نه‌بێت ئه‌وانه دابه‌ش بكات. بۆیه وشیاری ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌ك خۆی لێبدزنهوهو، ئه‌و روونكردنه‌وانه به هه‌ڕه‌شه بزاندرێت، بۆیه په‌یامی نووسینه‌كه‌ی من زۆر روونه، كه بریتییه له‌وه‌ی: (هه‌موومان شانازی به پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ین‌و، هه‌مووشمان پشتیوانی له قوڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئێستاوه رێگه له‌و شتانه نه‌گیرێت، دواتر كه بووه ئاریشه به كه‌س چاره‌سه‌ر ناكرێت‌و، له‌وانه‌یه وه‌كو كورد باجێكی زۆر بده‌ین، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیشی فێڵ له‌خۆكردنه‌وه نه‌بێت، ده‌زانێت ئه‌من مه‌به‌ستم كریستیانه ره‌سه‌نه‌كان نییه)، هه‌ر بۆیه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی من بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م ساڵ له كوردستان توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له نێوان موسڵمان‌و كریستیانه‌كان ئه‌نجام درا.
سێیه‌م: له كۆتایی گۆڤاره‌كه‌ش نووسیومه (ئه‌و نووسینه ته‌نیا ته‌عبیر له رای خۆم ده‌كات)، كهمو زۆریش باسی یه‌كێتی زانایانم نه‌كردووه، بۆیه نه‌ده‌بوو گۆڤاری لڤین بنووسێت: (وته‌بێژی یه‌كێتی زانایان ده‌ڵێت: دابه‌شكردنی ئینجیل له باخچه‌كانی ساوایانی هه‌ولێر، زه‌نگێكی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له كوردستان)، چونكه من به ناوی یه‌كێتی زانایان قسه‌م نه‌كردووه، هه‌روه‌ها باسی باخچه‌ی ساوایانیشم نه‌كردووه، ( چونكه له پاركی شانه‌ده‌ر بووه)، هه‌روه‌ها راسته من ئه‌م كارانه‌ی ئه‌و براده‌رانه به زه‌نگی مه‌ترسی ده‌زانم، به‌ڵام هه‌ر ئینجیلیش نه‌بووه، به‌ڵكو له ئینجیل زیاتر بووه، كاتێك سوكایه‌تیان به دینی ئیسلام كردووه. بۆیه پێم وایه ئه‌وه ناچێته ژێر پرانسیپی رۆژنامه‌گه‌ری.
جه‌عفه‌ر گوانی
3/7/2011