ئا: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی
زۆرن ئه‌و دیاردانه‌ی له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بوونیان هه‌یه‌و، خه‌ڵك به ده‌ستیانه‌وه گیرۆده‌ی جۆرێك شه‌رم هاتووه، له‌به‌رامبه‌ر كردنیان، دیارده‌ی دیاری هه‌فتیانه، كه دیاریه‌كه دوای هه‌فته‌یه‌ك خه‌ڵكی نزیكی بووك‌و زاوا بۆ ماڵی زاوای ده‌به‌نه‌وه، ئێستا خه‌ڵك وای لێهاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دیاریه نه‌كرێت، ئه‌وه مانای وایه كه دڵخۆش نه‌بووه به‌و ئاهه‌نگه‌ی ماڵه خزمانی، بۆ قسه كردن له باره‌ی ئه‌و دیاردهوهو هه‌ڵسه‌نگاندنی له دیدی خه‌ڵكه‌وه به پێویستمان زانی راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه ئاماده بكه‌ین‌و چه‌ند كه‌سێك بدوێنین:..
ئاسۆ باڵه‌كی خاوه‌ن سوپه‌ر ماركێتی (هه‌ریاد) له كۆمه‌ڵگه‌ی شاوه‌یس باسی له فرۆشتنی شتی هه‌فتیانه له دوكانه‌كه‌ی كردوو گووتی: رۆژانه ئهشیایهكی یه‌كجار زۆرم به‌قه‌رز دهرواتو وام لێهاتووه تاقه‌تم له دوكانه‌كه نه‌مینێت ئیشی ئێمه‌ش به‌زۆری له‌گه‌ڵ ئافره‌تانه، وه ئه‌و شتانه‌ی, كه ده‌یكڕن به‌زۆری له بۆ ههفتیانهیه به‌زۆریش به‌قه‌رز ده‌یكڕن، بۆیه زۆر جار كه پیاوه‌كه دێت ده‌یه‌وێت پاره‌كه‌مان بداتێ ده‌بینێت پاره‌كه زۆره، زۆری پێ سه‌یر ده‌بێت، كه خێزانه‌كه‌ی ئه‌و هه‌موو شته‌ی بۆ هه‌فتیانه كڕیوه.
دوكاندارێك
زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شتمان له‌لا به‌قه‌رز ده‌به‌ن بۆ ههفتیانهیه
بۆیه زۆر جاران كێشه‌شمان بۆ دروست بووه، چونكه ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی هه‌رزانتر بێت‌و ببردرێته هه‌فتیانه له ده‌هه‌زار كه‌متر نیه، ئه‌گه‌ر مانگێ ئه‌و ئافره‌ته چوار شتی له‌و جۆره بكڕێت، ده‌كاته زۆر هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و دوكانداره ئه‌وه‌شی گووت: ئافره‌ت هه‌بووه پاره‌ی نه‌بووه شتی باش بكڕێت شتێكی خه‌فیفی كڕیوه بۆیه له‌رۆژی هه‌فتیانه له‌گه‌ڵ دیاری خه‌ڵكی تێكه‌ڵ كردووه تا تێكه‌ڵ بهئهشیای ئافره‌تانی تر بكات‌و تا نه‌زانن چی هێناوه نه‌بادا ئه‌و ماڵه بزانن شتێكی گران به‌های نه‌كڕیوه كه له‌ئه‌نجامدا شه‌رم له‌خۆی بكاته‌وه.
شاناز عه‌لی قوتابی له كۆلیژی زانسته ئیسلامیه‌كان له‌و باره‌وه رای خۆی دهربڕیو گووتی: به‌ڕاستی دیارده‌ی هه‌فتیانه هیچ مانایه‌كی نیه‌و دیاردهكی زۆر ناشیرنه كه‌وتۆته نێو كۆمه‌ڵگه‌مان خه‌رجیه‌كی بێمانایه هه‌موومان ده‌زانین ئێستا ئیش‌و كار زۆر لاواز بووه‌و پاره‌ی ئێستاش به‌هیچ ناچێت بۆیه هیوا خوازم ئه‌م دیارده بنبڕ بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌چه‌ند رێگا چاره‌یه‌ك ده‌كرێت، یه‌كه‌م شت مامۆستایانی ئاینی ده‌بێت زۆر ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌نه‌وه هه‌روه‌ك دهرێغیان نه‌كردووه به‌ڵام ده‌بێت زیاتر ئه‌و ده‌قانه به‌گوێی خه‌ڵك دابده‌نه‌وه, كه باس له حه‌رامی ئه‌و جۆره شتانه ده‌كات.
كچه قوتابیه‌ك
ده‌بێ مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵ ببینن له نه‌هێشتی ئه‌و دیارده‌یه
چونكه بێگومان زۆر كه‌س هه‌یه له‌ناچاری ده‌چێت پاره قه‌رز ده‌كات شتی پێدهكڕێتو ناش زانێت حه‌رامه ئه‌گه‌ر بزانی ئه‌و كات ئه‌ویش ئاماده نیه ئه‌م حه‌رامه بكات، وه هه‌روه‌ها هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت له‌و باره‌وه هوشیار بێته‌وه له خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات‌و خۆی چاك بكات ئه‌گه‌ر ئه‌و گله‌یی له خه‌ڵك نه‌كات, كه دیاریان له هه‌فتیانه بۆ نهههێناوه خه‌ڵكیش گله‌یی له‌و ناكه‌ن.
ئافره‌تێك
پاره‌م قه‌رز كردوه شتم پێ كڕیوه
ئافره‌تێك, كه نه‌یویست ناوی بهێنین له‌مه‌ڕ ئه‌م دیارده‌یه بێزاری خۆی دهربڕیو گوتی: چه‌ندین جار پاره‌م قه‌رز كردوه‌و شتم بۆ هه‌فتیانه پێكڕیوه زۆر جاریش تانه‌یان لێداوم گوایه شته‌كه‌ی هه‌رزانم كڕیوه بۆ یه بڕیارم داوه چیتر ئه‌م كاره نه‌كه‌م‌و باخهڵكیش هه‌ر گله‌یی خۆیان بكه‌ن.
فه‌رمانبه‌رێك
به‌شێكی موچه‌كه‌م بۆ كڕینی دیاریه
شایانی باسه ئه‌م دیارده‌یه هه‌موو لایه‌كی بێزار كردوه به‌تایبه‌تی موچه‌خۆران زۆر لێی نیگه‌رانن‌و ده‌خوازن ئه‌م دیارده‌یه بنبڕ بكرێت, هه‌روه‌ك (س-خ ) موچه خۆره له‌یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌وه گووتی: من موچه خۆرمو موچه‌كه‌شم كه‌مه كاتێك, كه وه‌ریده‌گرم ناگه‌مه‌وه نیوه‌ی مانگ كۆتایی پێدێت غه‌می ئه‌وه‌مه كه‌ی مانگ ده‌سوڕێته‌وه بتوانم شتێك بۆ ماڵ‌و منداڵ خه‌رج بكه‌م هه فتیانهش به‌ڵایه‌كی تره توشمان بووه ده‌توانم بڵێم دووبه‌شی موچه‌كه‌م بۆ كڕینی دیاری ههفتیانهیه, كه بێگومان ده‌بێت لهماڵو منداڵ بگرمه‌وه شتی ههفتیانهی پێبكڕم.
مامۆستایه‌كی ئایینی
زۆرجار هه‌ردوولا گوناهبار ده‌بن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش له ڕووی شه‌رعه‌وه تا چه‌ند ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگه‌ی پێداوه مامۆستا مه‌لا ئوسامه باڵه‌كی له‌و باره‌وه گووتی:
له‌نێو هه‌موو گه‌لانی دنیادا هه‌ندێ داب ونه‌ریت هه‌یه, كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه دهناڵێنێو هاوڵاتیانی بێزار كردوه, یه‌كێ له‌و داب ونه‌ریتانه دیارده‌ی حهفتیانهیه, كه خه‌ڵكێكی زۆر- یان پاره‌ی نیه - یان هه‌یه‌تی به‌ڵام له شه‌رمی خه‌ڵكی ده‌یدا، كه لێره‌دا هه‌ردوولا تووشی گوناه ده‌بن ، ماڵی زاوا به‌هۆی كردنی حه‌فتیانه، كاكی پارهدهریش له دڵه‌وه نایدا به‌ڵكو له‌شه‌رمان ده‌یدا یا پاره‌ی نیه ده‌چێ قه‌رزی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری خزمه‌كانی نه‌بێت.
كه ئه‌مه‌ش گوناهێكی گه‌وره‌یه تاوانێكی تری ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه, كه ئه‌وانی خوا پێداون خۆیان هه‌ڵ ده‌كێشن له سه‌ر هه‌ژاران‌و پاره‌ی زۆر دائه‌نێن‌و خزمه هه‌ژاره‌كه‌ش هه‌ست به كهمو كووڕی دهكاتو دڵی ده‌شكێ جگه له خۆ هه‌ڵكێشانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌جل وبه‌رگی گران به‌هاو به‌كارهێنانی خشڵ وزێڕو زیو.
لایه‌نێكی تری خراپی ئه‌م دیارده‌یه تێكه‌ڵ كردنی ژن‌و پیاوه تێكه‌ڵ بوون‌و هه‌ندێ كاری نه‌خوازراو ڕوو ده‌دات وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی دروست ئه‌م كاره بكه‌ین پێویسته حه‌فتیانه ته‌رك بكرێ‌و ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌به‌ستی هاوكاری ماڵی زاوای هه‌بێت ده‌توانێ دیاریه‌ك بۆ زاوا ببات به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیش پێی بزانێ, كه‌ئه‌مه‌ش كارێكی زۆرجوانهو ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش حه‌زی لێ ده‌كات.
هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (د.خ) ده‌فه‌رموێ: (تهادوا تحابوا), یا وه‌ك هاوكاری نهێنی, كه دوو سوودی هه‌یه یه‌كه‌میان هاوكاریه‌كه خۆی, كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (وتعاونوا علی البر والتقوی), دووه‌میشیان ئه‌گه‌ر هاوكاریه‌كه به‌نهێنی بوو ئیخلاسی زۆری تێدایه‌و پاداشتیشی زیاتره چه‌نكه به‌نهێنی بوه .
بۆیه من وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی داوا له گشت موسڵمانه خۆشه‌ویسته‌كان ده‌كه‌م, كه حه‌فتیانه ته‌رك بكه‌ن به‌ڕاستی نه‌ریتێكی هێنراوه له ده‌ره‌وه ئایینی ئیسلام دانی پێدا نانێو پێویسته نه‌هێڵرێت.
كرێچیهك
مانگانه چۆن كرێی خانوو ده‌ده‌م به‌هه‌مان شێوه پاره‌ی ههفتیانهش كرێیه‌كی تره
ئه‌م دیارده‌یه كرێچیهكانیشی نیگه‌ران كردوه هه‌روه‌ك خۆیان ده‌لێن : ئێمه كاتی سه‌ره مانگ دێت ده‌بێت دوو كرێ بده‌ین كرێی خانوو دانه‌وه‌ی پاره‌ی دوكانداران بۆكڕینی شتی هه‌فتیانه.
بوك‌و زاویێك
له‌ڕۆژی هه‌فتیانه مالمَان به‌جێهێشت نه‌با خه‌ڵك دیاریمان بۆ بهێنن
(س - ب) كوڕ‌و كچێك بوون تازه ژیانی هاوسه‌ریان پێك هینابوو زۆریش هه‌ژاربوون باسیان له رۆژی ههفتیانهی خۆیان كرد‌و گووتیان: كاتێك رۆژه‌ك پێشی هه‌فتیانه خهزمهكان خۆیان ئاماده كردبوو بێنه ماڵمان ههفتیانهمان بۆ بێننه‌وه كه‌چی پێشوتریش ڕامان گه‌یاندبوو, كه ئێمه هه‌فتیانه ناكه‌ین به‌ڵام ئه‌وان هه‌رسوربوون بۆیه بڕیارماندا له ماڵ بچینه ده‌ره‌وه نه‌با شتمان بۆ بهیننه‌وه گووتمان: خه‌ڵكمان لێ بتۆرێ باشتره نه‌ك خوانه خواسته خوای گه‌وره چونكه كه‌سێك پاره‌ی نهبێتو شتمان بۆ بكڕێت بێگومان له شه‌رمانه ئه‌و كاتیش ده‌چێته بازنه‌ی حه‌رام خوا په‌نامان بدات.
شوكر بۆ خودا پلانه‌كه‌مان سه‌ری گرت‌و ئێستا باری گوزهرانیمان زۆر باشه خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌تی بۆ ناردوین.
زۆرجاران ئه‌و ژن‌و مێرده لهسهردیاری هه‌فتیانه كێشه‌یان له به‌یندا دروست بووه
ئیمان عه‌لی قوتابێكی كۆلیژی زانسته ئیسلامیه‌كان یه‌كێكی تربوو له‌و ئافره‌تانه‌ی كه زۆر غه‌می له‌م جۆره دیاردانه ده‌خوارد هیوا خواز بوو، كه رۆژێك له رۆژان ببینیت ئه‌م دیارده‌یه نه‌مینێت هه‌روه‌ك گووتی: راسته ژن‌و مێرد كه تازه ژیانی هاوسه‌ری پێك ده‌هێنن تۆزه‌ك قه‌رزار ده‌بنه‌وه حه‌ق وایه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیان بدرێت به‌ڵام نه‌وه‌ك هه‌فتیانه چونكه ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌شه‌رمان شتی كریوه هیچ به‌ره‌كه‌تی نیه‌و چی پێپڕ نابێته‌وه كه‌زۆر جاریش كێشه له‌به‌ینی ژن‌و مێرده‌كه‌ش دروست بووه، چونكه ژنه‌كه یان پیاوه‌كه ده‌لێت ئه‌مه ئی خزمی منه دواتر ساردیه‌ك له‌به‌ین روو ده‌دات، له ئه‌نجامدا سه‌ر ده‌كێشی تاكو ده‌گاته تهلاقو لێك جیابونه‌وه‌ش جگه له‌مه‌ش له رۆژی هه‌فتیانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‌و هه‌ژاره‌كانیش لێك جیا ده‌بنه‌وه بۆیه پێویسته ئه‌م دیارده‌یه به گشتی بنبڕ بكرێت.
|