محمد كه‌ڵكه‌سماقی:
به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له به‌رپرسی تازه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 28/6/2011 شاندێكی باڵای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین قادر به‌رپرسی لق و، مامۆستا مه‌لا ابراهیم محمد ڕه‌شید و، مامۆستا كریم عبدالله و، مامۆستا حه‌مید ڕه‌باتی و، مامۆستا مه‌سعود خوڕشید و، مامۆستامحمد كه‌ڵكه سماقی و، مامۆستا مسته‌فا سابیر ومامۆستا عه‌باس گاپیڵۆنی كارگێڕانی لق، سه‌ردانی به‌ڕێز كاك (هه‌ڵۆ احمد) كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان بهرپرسو كارگێڕانی لقی ناوبراو پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له‌سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین قادر، به‌ناوی یه‌كێتی زانایان‌و، سه‌رجه‌م زانایانی لقی سلێمانی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرد‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان له پۆسته نوێكه‌ی بۆ خواست‌و، پێداگری له‌سه‌ر گرنگی ههماههنگیو په‌یوه‌ندی پته‌وی هه‌مه‌لایه‌نه كرده‌وه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز كاك هه‌ڵۆ سوپاس وپێزانینی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر بهسهردانهكهو، ڕۆڵی زانایانی ئایینی به‌رز نرخاند به تایبه‌تی له‌و ساته‌وه‌ختانه‌ی، كه چه‌ند مانگی ڕابردوو له ناوچه‌كه ڕوویاندا.
|