دوای ئه‌وه‌ی له‌ژماره 44 ی گۆڤاری به‌ڵگه‌دا ناوی هه‌ندێك له‌مامۆستایانی ئه‌هلی ته‌سه‌ووف هاتبوو گووایه حزبین و سه‌ر به یه‌كێك له‌حزبه سیاسیه‌كانی كوردستانن ئیمه‌ش هه‌ستاین به ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ تێكڕای خه‌ڵكی كوردستان و ڕایگشتی كه ئه‌و ناوانه هه‌ڵه‌یه‌و ئێمه وه‌ك مامۆستایانی ئایینی ئه‌هلی ته‌سه‌ووف په‌یوه‌ندیمان به هیچ حزب و لایه نێكهوه نه‌بووه‌و ناشبێت .
وا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ( به‌ڵگه ) له ژماره (45 ) دا داوای لیبووردن ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و ناوانه به‌هه‌ڵه هاتووه‌و داوای لێبوردن له‌و مامۆستا به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین .
هیوادارین هه‌ر ڕۆژنامه نووس و ڕۆشنبیرو نووسه‌رێك كاتێك بابه‌تێك یان نوسینێك به‌هه‌ڵه بڵاو ده‌كاته‌وه به‌م شێوه‌یه داوای لێبووردن بكات
مه‌لا مسعود جاف
پێش نووێژو ووتارخوێنی مزگه‌وتی ( الرحمن) له سلێمانی
|