دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 3/7/2011 به‌مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ چین و توێژوو لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و مامۆستا مه‌لا عمر فارس و مامۆستا مه‌لا محمد حمه‌امین كارگێڕانی لق سه‌ردانی ناوچه‌ی كه‌لاری پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد .، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه‌ی پارتیه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران و پاش به‌خێرهاتن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری له ووته‌یه‌كدا سوپاسی به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه‌ی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییهگهرمهو پێویستی بوونی په‌یوه‌ندی زانایانی ئاینی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له پرسه شه‌رعی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نهتهوایهتیهكاندا دووپاتكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێتی زانایان به‌رنامه‌ی وایه كه هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی دروست ببه‌ستێت له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیر‌و گرفته‌كان و سه‌رخستنی ئه‌زموونی كوردستان ..
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز كاك نجم به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری پارتی دیموكراتی كوردستان خۆشحاڵی خۆیی و ستافی ناوچه‌كه‌ی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی زانایانی ئاینی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه زانایانی ئاینی سومبول و پێشه‌نگ و پێشه‌وای میلله‌ته‌كه‌مانن و جێگه‌ی ڕێز‌و ته‌قدیری ههموولایهكن بۆیه پێویسته له‌سه‌رهه‌موو لایه‌كمان به‌و چاوه‌وه سه‌یری زانایانی ئاینی بكه‌ین و پشت به‌خوا هه‌رواش ده‌بین .
|