دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رواری 3/7/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و مامۆستا مه‌لا عمر فارس و مامۆستا مه‌لا محمد حمه‌امین كارگێڕانی لق سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لاریان كرد،
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێز جواد وادی سه‌عید سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لاره‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران و دواتر له دانیشتنێكدا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لاحه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به ناوی لقی گه‌رمیانه‌وه ده‌ستخۆشی له شاره‌وانی كه‌لار كرد كه توانیویانه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا دڵسۆزانه‌و له خۆبوردوانه ئه‌ركه‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن له پێناو زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاردا‌و له‌و ڕووه‌ی شه‌وه جێگه‌ده‌ستیان دیاره ... پاشان به‌رپرسی لق باسی له دهنگوباسی دابه‌شكردنی زه‌وی كرد به‌سه‌رهاوڵاتیاندا له‌و ڕووه‌یشه‌وه داوای له سه‌رۆكی شاره‌وانی كرد كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته زانایانی ئاینی له‌به‌رچاوبگیرێن و ماف خوراو نه‌بن كهلهرابردوودا بێبه‌ش بوون له‌و مافه .
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز جواد وادی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی زانایان ده‌ربڕی و سوپاسی زانایانی ئاینی كرد كه هاوكاری شاره‌وانی بوون له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیاندا بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌مان ، سه‌باره‌ت به‌پرسی زه‌وی نیشته‌جێبوونیش سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌ڵێنی به شاندی لقی گه‌رمیان دا كه مامۆستایانی ئاینی له ڕیزی پێشه‌وه‌ی توێژه‌كانه‌وه بن .
|