سێشه‌ممه 5/7/2011 كاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی، شاندێكی باڵای (سه‌نته‌ری زانایان بۆ ڕۆشنبیری ئایینی)، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: مامۆستا وه‌یسی سه‌عید به‌رپرسی سه‌نته‌رو، كارگێڕانی، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی‌و، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، باس له بارودۆخی ئێستای كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و، گرنگی یه‌كده‌نگی زانایانی ئایینی‌و، ده‌زگا ئایینیه‌كان كرا، له پاراستنی په‌یامی یه‌كهه‌ڵوێستی‌و، به‌یه‌كه‌وه‌ژیان له ههرێمو، خزمه‌تكردن به ئایین‌و نه‌ته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولاو، كاركردن له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری تاكی موسڵمانی كورد كرایه‌وه‌و، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به پێویست‌و كارێكی هه‌نوكه‌یی پێناسه‌كرا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به‌ڵێنی ته‌واوی هاوكاری‌و پشتیوانی بۆ سه‌نته‌ری نابراو دوپات كرده‌وه‌و، سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی كرد.
شایانی باسه: (سه‌نته‌ری زانایان بۆ ڕۆشنبیری ئایینی)، سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری ئایینیه‌و، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، به فه‌رمی له‌ناوچه‌ی سۆران‌و ده‌وروبه‌ری كراوه‌ته‌وه‌و، كار له پێناو بوژانه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی رۆشنبیری ئایینی ناوچه‌كه ده‌كات.
|