ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 4/7/2011، شاندێكی باڵاَی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به یاوه‌ری كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق، به‌شداری كرد له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حاجی عمر نه‌قار له گه‌ره‌كی 32ی پارك له شاری هه‌ولێر، كه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئهوقافو كاروباری ئاینی به‌رێز حاجی كامل‌و، پارێزگاری هه‌ولێرو، شێخانی ته‌ریقه‌ت و، مامۆستایانی ئاینی و، به‌رپرسی دام و ده‌زگاكانی حكومی و، حیزبی و، ڕیش سپی و، پیاو ماقوڵانی ناوشاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه، به خوێندنی قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد‌و، پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن له لایه‌ن پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وت به‌ڕێز مامۆستا (مه‌لا عبدالله به‌حركه‌یی) خوێندرایه‌وه، دواتر وته‌یه‌ك له لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف پێشكه‌ش كرا، پاشان وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر خوێندرایه‌وه.
شایانی باسه: هه‌ر له میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كیتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد‌و، تیایدا وێڕای ده‌ستخۆشی له خێرخوازان بۆ ئه‌و سۆزه‌ی هه‌یانه به‌رامبه‌ر به ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، ئه‌وگه‌رم‌و گوریه‌ی هه‌یانه بۆ دروستكردنی مزگه‌وت، هانی خێرخوازانیشی دا بۆ زیاتر كردنی ماڵه‌كانی په‌روه‌ردگارو، چه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێرو ده‌وربه‌ریشی شادكرد به‌وبڕیاره‌ی حكومه‌ت، كه ده‌رباره‌ی گه‌ڕه‌كه نوێیهكانو ده‌ستنیشانكردنی شوێنی مزگه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌ت ده‌ركراوه.
|