توێژه‌رو شاره‌زاو فه‌له‌كناسێكی سعودی، بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: به گوێره‌ی پێوه‌رو ژماره فه‌له‌كیه‌كان، یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته رۆژی دوشه‌ممه‌ی ا ی مانگی ئابی داهاتوو.
عادل ئه‌لسه‌عدون، كه فه‌له‌كناسێكی سعودیه، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌زگاكان روونكردۆته‌وه: كه مانگی یه‌ك شه‌وه‌ی ره‌مه‌زان له ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 31ی مانگی تهمموز، له ئاسۆی تێكڕای وڵاتانی عه‌ره‌بی دهبینرێو، به‌م پێیه‌ش یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان، یه‌كه‌م رۆژی مانگی داهاتوو ده‌بێ.
شایانی باسه: زانینی كات‌و رۆژی مانگه هیجریهكان، به پێی دهقو فه‌رمووده شه‌رعیه‌كان، له رێگه‌ی مانگ‌و دهركهوتنو ئاوابوونیهوه دهبێو، ساڵانه موسڵمانان بۆ زانینی سه‌ره‌تاو كۆتایی مانگه‌كان، به تایبه‌ت مانگی ره‌مه‌زان، پشت به سهیركردنو شێوازی ده‌ركه‌وتنی مانگ ده‌به‌ستن.
|