ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی دوو شه‌ممه 27/6/2011، شاندێك له زانایانی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا شێخ وهاب سه‌نگاوی لێپرسراوی لق و، هه‌ر یه‌ك له مامۆستا مه‌لا ئه‌نور زه‌نگه‌نه‌و، مامۆستا حه‌سه‌ن زه‌نانی كارگێڕانی لق و، مامۆستا عه‌لی عاصی كارگێری ناوچه‌و، چه‌ند مامۆستایه‌كی تر، له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا دام‌و ده‌زگاو ریش سپی‌و پیاو ماقوڵانی ناحیه‌ی سهنگاویان به‌سه‌ركرده‌وه.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌و، ئاسایش و، شاره‌وانی و، ڕه‌گه‌زنامه و، كشتوكاڵیان كرد‌و، كه وێڕای راگۆڕێنهوهو ئاڵوگۆڕی پێشنیار‌و داوا كاریه‌كان، گرنگی ههماههنگیو كاركردنی هه‌مه‌لایه‌نه خرایه بهرباسو، دواتر ئه‌م بابه‌تانه تاووتوێ ده‌كران كه تایبه‌ت بوون به سنوری ناحیه‌كه.
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی‌و ریش شپیو پیاوماقوڵانی سنوره‌كه به‌سه‌ر كرانه‌وه، وێڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زۆرێك له زانایان ئایینی له سنوره‌كه، سه‌ردانی گونده‌كانی (هه‌زار كانی و، ده‌رزیله و، قه‌ڵای شێخ ڕه‌شید و، درۆزنه‌و، مه‌سۆی سه‌رچه‌م و، مه‌سۆی به‌رگه‌چ) یان كرد.
شایه‌نی باسه: له هه‌موو ئه‌و سه‌ردانانه قورئانێك و، په‌یامێكی زانایان و، چه‌ند كتێبێكی ئاینیان به دیاری ده‌دایه دام و ده‌زگا و مزگه‌وت و كهسایهتیهكانو، سه‌ردانه‌كه بووه مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌مووان.
|