دوشه‌ممه 4/7/2011 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به ئاماده‌بوونی تیمی پزیشكی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای كوردستان، هه‌ڵمه‌تێكی خوێنبه‌خشین به به‌شداری‌و ئاماده‌یی به‌ڕێزان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، زانایان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ سایتی زانایان، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی گوتی: له روانگه‌ی هه‌ست كردنمان به به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر به چینی نهخۆشو كهمدهرامهتو، به‌رزكردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی په‌یامی هاوكاری‌و خۆبه‌خشی، كه په‌یامی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه، پێمان باش بوو كه هه‌ڵمه‌تێكی له‌م شێوه‌یه سازبكرێت‌و، زانایانی ئایینیش پێشه‌نگ بن.
شایانی باسه: به‌پێی وته‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئاماده‌بووی كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو: ئێستا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 1500 توشبوو به‌م نه‌خۆشیه هه‌یه‌و، ته‌نها له‌شاری هه‌ولێر نزیكه‌ی 500 توشبوو هه‌یه، كه زۆرینه‌یان له چینی هه‌ژارو كهمدهرامهتنو، پێویستیان به هه‌ڵمه‌تی خۆبه‌خشی له‌م جۆره هه‌یه، بۆ دابینكردنی خوێنی پێویستی خۆیان.