له راگه‌یاندراوێكدا رێكخراوێكی مه‌سیحی، به ناوی (ئیئتیلافی كڵێساكانی جیهان)، كه نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی ئه‌و كڵێسایانه ده‌كات، كه خزاونه‌ته ریزی ئه‌و چاڵاكیه تهنسیڕیانهی له جیهاندا به‌ڕێوه‌ده‌برێن، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له رێگه‌ی پشت به‌ستن به به‌شینه‌وه‌ی خواردن‌و پاره، خه‌ڵك گومڕاكراوهو زۆریانلێكراوه بۆ بوونیان به مه‌سیحی.
ئه‌مه‌و هه‌ر له راگه‌یانراوه‌كه‌دا، ئه‌وه هاتووه: كه ئه‌م شێوازه له بانگ كردن بۆ به مه‌سیحی كردنی خه‌ڵكی به‌كارده‌هێنرێ، كه خیانه‌ته له‌گه‌ڵ خودی (كتێبی پیرۆز)و، هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌نی كڵێساكانی جیهانو، ڤاتیكان‌و، دامه‌زراوه‌ی یه‌كێتی ئینجیلی نێوده‌وڵه‌تیش، به‌ر له 5 ساڵ پێش ئێستا له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون: كه مافی كڵێسا نیه بۆ به مه‌سیحی كردنی خه‌ڵكی شێوازی ناشیاو به‌كاربهێنێ.
له لایه‌ن خۆیه‌وه كاردینال جان لۆی توران، له ڤاتیكان ده‌ڵێ: پێویسته ئیتر سنورێك بۆ ئه‌و كرداره ناشیاوه دابنرێ‌و، ئیتر به چاوێكی نوێ‌و رێ‌و شێوازی دروست بانگه‌وازی بكرێ.
|