یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
دکتۆر ناصر فەڵەستینی: گەلی کوردو فەڵەستن وەک یەک مەزڵومن و شانازیە بۆ کورد سەلاحەدینی ئەیوبی کوردەو قودسی رزگار کرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/12/2019 : 12:02:39
قه‌باره‌ی فۆنت

لەمیانەی بەشدار شاندی کورد لە خولی زانستی و نێودەوڵەتی چل و یەکەمینی نامەی عەمان، چاویان بە چەند کەسایەتی و زانای ولاتانی ئیسلامی کەوت و لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕو دیدارەکان لەهەوڵی ئەوە  بوون بۆچوونی ئەوان لەسەر کورد بزانن و لەهەمان کات ئاشایان بکەن بە تایبەتمەندی و مێژوو و واقعی دینداری و نەتەوەیی، یەکێک لەو بەشداربووانە بەرێز دکتۆر ناسر عبدالعزیز دودین بەرێوەبەری ئەوقاف لە وەزارەتی ئەوقافی فەڵەستینی، کە باش ئاشنای کوردو قەزیە نەتەوەییەکەی بوو.


لە چاوپێکەوتنێک و گفتوگۆ لەو بارەوە تایبەت بە سایتی زانایان گوتی: سڵاو دەنێرم بۆ گەلی کورد بەتایبەت کە ئێستا لە پەراویزی خولی نامەی عەمان پێکەوە بەژدارین، کە باس لە لێک تێگەیشتن و قبولکردنی یەکترو دیالۆک دەکات، حەز دەکەم پەیامێک ئاراستەی گەلی کوردی خۆشەویست  بکەم، کە گەلێکی گەورەو موسڵمانن و خاوەنی پێگەیەکی گرنگن لە ویژدانی هەر مرۆڤێکی موسڵمان.


هەروەها گوتی: هەست دەکەین گەلی کورد گەلێکی مەزڵومەو رێک وەک گەلی فەڵەستین، خاوەنی قەزیەیەکی ئینسانیە کە لەمێژە داوای مافی خۆی دەکات، داوای حەقی خۆی دەکات وە ئێمە لە دڵەوە رێز لەو مافەی دەگرین.


ئەو زیاتر گوتیشی: بەسە بۆ کورد شانازی پێوە بکات کە سەڵاحەدینی ئەیوبی کوردەو قودسی رزگار کردووەو شام و میسڕ کردۆتەوە یەک، سەلاحەدینی ئەیوبی سەرکردەی ئۆمەت بووە، ئێستاش جێگەی شانازی و فەخرە.


لە فەڵەستین بە تایبەت لە شاری خەلیل کە شاری منە، چەندین خێزانی کوردی تێدایە ئەتوانم بڵێم بیست و پێنج تا سێ هەزار خانەوادەی کورد لەو شارە هەیەو پێکەوە دەژین و ئەوان لەگەڵ ئێمە هیچ گرفتمان نیە تا ئیمرۆ، بەهەمان شێوە گوندێک هەیە لای ئێمە ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە حەوت هەزار کەس هەمووی کوردن.


دکتۆر ناسر گوتیشی: پەیوەندی ئێمە لەگەڵ کورد پەیوەندیەکی مێژوویی و گرنگە، تکام وایە خوای گەورە یارمەتیدەریان بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان و حەزو ئاواتەکانیان، خوای گەورە خاک و شوێنیان بۆ فەرهەمتر بکات تا بە ئاسودەیی لەسەری بژین و سەقامگیر بن وەک باقی گەلانی تر.


لە کۆتای قسەکانی گوتی: داوا دەکەم خوای گەورە هەردوو گەلی کوردو فەڵەستین سەربخات، چونکە هەردووکیان لە کێشەو مەزلومیەت و قەزیەی ڕەوای گەلەکەیان هاوبەشن.


دیمانە: مەلا عبدالله شێرکاوەیی


عەمان – ئوردەن


22ی12ی2019