یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە   
مامۆستا مەلا عبدالقادر بەحرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/01/2020 : 20:38:41
قه‌باره‌ی فۆنت

مامۆستا مەلا عبدالقادر بەحرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات


 


ئەمرۆ 26ی1ی2020 زانای ناوداری شاری هەولێر مامۆستا مەلا عبدالقادر بەحرکەیی بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەو کەس و کاری دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی مەرحوم مامۆستا مەلا عبدالقادر بەحرکەیی


بە ڕازی بوون بە قەدەری خوای گەورە ئەمرۆ 26ی1ی2020 هەواڵی کۆچی دوایی زاناو خواناس و مودەریس و کەسایەتی دیاری هەولێرو کوردستان مامۆستا (مەلا عبدالقادر بەحرکەیی)مان پێگەیشت و دڵگران و خەفەتباری کردین.


مامۆستای رەحمەتی وێڕای ئەوەی کەسایەتی کوردپەروەرو نیشتمان دۆست و خانەدان و کۆمەڵایەتی بوو، لەهەمان کات زاناو مامۆستایەکی بەتوانای رێبازی خزمەت بە شەریعەت و زانستە ئیسلامیەکان بوو، بەردەوام لەرێی ئامۆژگاری و تەدریس و خزمەتی حوجرەو مزگەوت و فەقێ و قوتابیانی ئایینی جێدەستی دیارو بەرچاوو بووە.


لەگەڵ ئەوەشدا مامۆستا ماوەی پتر لە 20 ساڵ وەک ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا کاری کردووەو لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و خزمەتێکی بەرچاوی لەو بوارەدا هەبوو. بۆیە لەدەستدان و وەفاتی کەلێن و کارەساتێکی گەورەیە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و زانایانی ئایینی و خانەوادەی بەرێزی مامۆستای رەحمەتی و کەس و کاری دەکەین، لەخوای میهرەبان داواکارین سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و جێگەی مامۆستای کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا الیه راجعون


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


26ی1ی2020