یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیسماعیل باشکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەماوەی حەوت مانگی رابردوو 45 زاناو مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ سەیدەی دۆڵان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایان لەڕێگای خێرخوازان هاوكاری تەندروستی هەولێر دەكات    *****    *****   گەنجێک بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بە بایسکیل 22 وڵات دەبڕێت    *****    *****   شێخ عەزیزی شێخ بابا رەسولی توران کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێ    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد بەرسرینی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   پرسەنامە: مامۆستا مەلا سەلیم وەیسی رەزیکی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە    *****    *****   لقی شقلاوەی زانایان پێشوازی لەلقی 24 سەفینی پ د ک دەکات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   لقی پشدەری یەکێتی زانایان دڵنیایی دەدات قەسابخانەی قەڵادزێ لەڕوی شەرعەوە سەربڕینەکەیان شەرعی و حەڵاڵە   
میسڕ: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەژداری کۆنگرەی نوێسازی هزری ئیسلامی دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/01/2020 : 23:51:11
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ دووشەممە 27ی1ی2020 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەژداری کرد لە کۆنگرەی نوێسازی هزری ئیسلامی کە لە لایەن مەشیخەی ئەزهەری وڵاتی میسڕو بە ئامادەبوونی بەرێز ئەندازیار مستەفا مەدبولی سەرۆکوەزیرانی میسڕو بەرێز د. ئەحمەد تەییب شێخی ئەزهەرو گەورە بەرپرسانی ئیداری و چەندین ئەکادیمی و بیریارو پسپۆڕی بوارە تایبەتەکان و بە بەژداری 46 وڵاتی جیهانی ئیسلامی لە وڵاتی میسڕ بەرێوە چوو.


ئامانج لەو کۆنگرەیە تیشک خستنە سەر چەمک و پرسە پەیوەستدارەکانی نوێبوونەوەو نوێسازیە لە هزری ئیسلامی و راستکردنەوە چەمکە هەڵەکان و خستنە ڕووی چارەسەرو رێڕەوە ستراتیژی و هاوچەرخەکانە، کە واقعی ئەمرۆی جیهانی ئیسلامی و دۆخی کۆمەلایەتی و فەرهەنگی و فکری موسڵمانان پێویستی پێیەتی.


ئەو کۆنگرەیە دەیەوێ بە بەژداری گەورە زاناو بیریارانی پتر لە 46 وڵاتی جیهانی ئیسلامی گەنگەشەی پرسەکە بکات و ئالوگۆڕی بۆچوون و هەڵویستەکان بخاتە بەر دیدو دواجار هێل و چوارچێوەی گرنگ و گونجاو دیار بکات بۆ پێشکەش کردنی نمونەیەکی جوانی زانستی لە بوارە جیاجیاکانی هەنووکەیی و فیقهی بۆ ئەوەی بتوانێ باشترین وێنای لێبوردەیی و میانڕەوی و یەکتر قەبولکردن و تێگەیشتنی دروستی دەقەکان بخاتە نێو جیهانی ئیسلامیەوە.


لەو کۆنگرەیەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید لە پەیامێکدا بەناوی زانایانی کوردستان ويڕای دەستخۆشی و بەرز نرخاندنی رۆڵی ئەزهەرو گرێدانی ئەو کۆنگرەیە لە هەلومەرجێکی وەک ئێستادا، ئاماژەی بە گرنگی پرسی نوێسازی کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرە هەنووکەییەکان و تێگەیشتنی دروست بۆ دەقەکان و راستکردنەوەی هەموو ئەو تەفسیرە هەڵانەی بۆ چەمکە ئایینیەکان دەکرێت و دەرەنجامی خراپی بۆ جیهانی ئیسلامی لێ کەوتۆتەوە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بەوەش کردووە: کە کوردستان وەک نمونەیەکی جوانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و میانڕەوی بەچاوی رێزەوە لە هەوڵەکانی جیهانی ئیسلامی بەتایبەت مەشیخەی ئەزهەر دەوانێت لەمەڕ قوڵکردنەوەی هۆشیاری تێگەیشتنی دروست و زانستی بۆ ئیسلام و بایەخدان بە میانڕەوی و رێزگرتن لە بەها مرۆییەکان و کارکردن لەسەر خاڵە هاوبەش و ستراتیژیەکان و بڵاوکردنەوەی هزری لێبوردەیی و مرۆڤدۆستی و نەهێشتنی بیری توندڕەوی و تێکدەرانەو کاولکاری.


شایەنی باسە بڕیار وایە ئەو کۆنگرەیە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت و چەندین بابەتی تایبەت و هاوچەرخ تاوتوێ و گەنگەشە بکات و لە مەراسیمی کۆتاییش بڕیارو راسپاردەکان بخاتە روو.