یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە  دکتۆر شێخ مادیح شێخ عوسمان سیراجەدین د نەقشبەندی ەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ناصح رۆستایی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەنتەری هۆشیاری بۆ راوێژو پەرەپێدانی تواناکان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەسایەتی و نوێنەری ئایینەکانی ئەوروپا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خلیل ابراهیم شەنگالی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پێشهاتە فیقهیەکان) لە سۆران پێشکەش دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا تاهير رەشاڤەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ مامۆستا  مەلا طاهير بەحرکەیی لەسەر گەشتە زانستیەکی بۆ وڵاتی یەکەن ساز دەکات    *****    *****   مەراسیمی تایبەتی ناساندن بڵاوکردنەوەی کتێبی (فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا)  بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە   
تا ئێستا لە کوردستان سێ مامۆستای ئایینی تووشی کۆرۆنا بوون
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/06/2020 : 22:52:27
قه‌باره‌ی فۆنت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان رێکاری باش و پێویست گیرایە بەر بەئامانجی ئەوەی خەڵکی کوردستان بە کەمترین زیان لەو ڤایرۆسە رزگاری بێت.


لە کاتێکدا لەرووی ئایینیشەوە رێکاری زۆر پەیرەو کراو بەردەوامیش لەرێی مامۆستایانی ئایینی هۆشیاری دراوەتە خەڵک کە خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن.


لە ئێستادا رێژەی تووشبووان لە هەڵکشان دایەو بەو هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کۆچی دواییان کردووەو رێژەیەکی بەرچاویش چاکبوونەتەوەو ژمارەیەکیش لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون و لەژێر چاودێری پزیشکی دان.


بەپێی زانیاریەکانی راگەیاندنی یەکێتی زانایان تا ئێستا لە کوردستان سێ مامۆستای ئایینی تووشی کۆرۆنا بوون، بەداخەوە یەکێکیان كه‌ ناوی (مه‌لا ره‌شید ئه‌وڕه‌حمان كانی گوڵی‌) بوو، پێشنوێژی خانه‌قای مه‌حوی لە شاری سلێمانی بەو هۆیەوە رۆژی 4-3-2020 گیانی لەدەستدا.


هەروەها لەناوەراستی ئایاری رابردوو مامۆستا مەلا احمد علی واحد پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی حاجی سەلیمی قامیشی لە گەرەکی کوردساتی شاری سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو، بەڵام لە ئێستادا تەندروستی باش بووەو بەرەو چاکبوونەوەی تەواو دەچێت.


لەو بارەوە مامۆستا مەلا عەتا پێنجوێنی جێگری بەرپرسی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بە سایتی (زانایان)ی راگەیاند: مامۆستا مەلا ئەحمەد لە نەخۆشخانە دەرچووەو باری تەندروستی جێگیرەو بەردەوام لەسەر خەت بووین، ماوەی پێویستی وەرگرتنی چارەسەری لە نەخۆشخانەی شەهید علی والی بەگ لە سلێمانی تەواو کردو سوپاس بۆ خوا تەندروستی باشەو نێردراوەتەوە ماڵەوە.


لە دەڤەری گەرمیانیش مامۆستا ملا خالید محمد کریم محمد پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی شە هیدانی گەرمیان خۆی و خانەوادەی تووشی کۆرۆنا بووەو ماوەیەکە لە نەخۆشخانە قەڵا خەوێندراوە.


لەو بارەوە بەرێز مامۆستا مەلا کەریم زەلکەیی بەرپرسی راگەیاندنی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بە سایتی (زانایان)ی راگەیاند: لە دەڤەری گەرمیان یەک مامۆستا تووشی کۆرۆنا بووە بەناوی مامۆستا مەلا خالد محمد کە پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی شەهیدانی گەرمیانەو لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکی دایەو باری تەندروستی جێگیرەو پەیوەندیمان لەگەڵی هەیەو شوکر بۆ خوا وەزعی باشە.


شایەنی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە 1659 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوونە، لەو ژمارەیەش 551 کەس چارەسەر کراوەو 30 کەسیش بەو هۆیەوە کۆچی دواییان کردووە.