یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقا شێخان یا ئێكەتیا زانایان كۆمبونا خۆیا مانگانە گرێدا    *****    *****   زاخو: بەرپرسێ لقا زانایان بەشداری د رێوڕەسما وەرگرتنا ئیجازەكا زانستی دكەت    *****    *****   هەڵەبجە: لقی شارەزووری زانایان بەشداری لە دیدارێكی زانستیدا دەكات و لە رێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا ئامادە دەبێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر حسین حەمە ئەمین کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاخو: لقا زاخو یا ئێكەتیا زانایان بەشداری د سەمپۆزیۆما پاراستنا خیًزانی دا دكەت   
سعودیە: بەهۆی مەترسی کۆرۆنا وەرزی حەجی ئەمساڵ رادەگیرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/06/2020 : 12:05:29
قه‌باره‌ی فۆنت

لە بەیاننامەیەکی تایبەتدا دوێنێ 23ی6ی2020 وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند: لە ئەنجامی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ وڵاتێک ناتوانێ ئەو کەسانەی ناویان بۆ ئەمساڵی 1441کۆچی دەرچووە بنێرێتە حەج، جگە لەوانەی دانیشتووی ناو وڵاتی سعودیەن، ئەوانیش بە رێژەیەکی زۆر کەم دەتوانن لە مەراسیمی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستیەکان بەژدار بن.


لە بەیانەکە هاتووە: ئەم بریارە پەیوەستە بە بنەماکانی شەریعەت و بابەتی پاراستن و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان، چونکە لە ئیسلامدا پاراستنی نەفس یەکێکە لە مەقاسیدەکانی شەریعەت.


لە پۆستێکدا لەپەڕەی تایبەتی خۆی د.عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بەو بریارە نوسیویەتی: برياری شانشینی سعوديە بە بەجێگەیاندنی وەرزی حەجی ئیمسال 1441ی کۆچی بە رێژەیەکی یەکجار کەم لە دانیستوانی سعودیە بریارێکی شەرعی و گونجاوەو لەگەل ئەحکامی فیقهی ئیسلامی، چونکە پاراستنی گیانی مرۆڤ یەکێکە لە مەبەستەکانی ئیسلام، و لەگەڵ یاسای فیقهی ( درء المفاسد مقدم علی جلب المصالح ) یەکدەگرێتەوە.


سەبارەت بەو کەسانەی لەهەرێمی کوردستان ناویان لە تیروپشکی ئەمساڵی پرۆسەی حەج دەرچووەو ناتوانن لە ئەمساڵ بەژداری فەریزەی حەج بکەن، ئەوە مافیان نافەوتێ و بەپێی لێدوانی وتەبێژی وەزراەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم لە ساڵی ئایندە دەتوانن سەفەری حەج بکەن.


شایەنی باسە رۆژی 19-12-2019 دیداری حەج لە وەزارەتی ئەوقاف رێکخرا و 4800 کەس لە تیروپشکێکی ئاشکرادا ناویان دەرچوو، کە پێکهاتبوون لە 4 هەزار و 400 کەس و 400 کەسیش لە لیژنە ئیدارییەکان (فەرمانبەر و کۆمپانیاکان) ناویان دەرچوو و بڕیار بوو ئەمساڵ بچنە سعودیەو بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدانی حەج راگیرا.