یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا فازڵ عیسی گەردی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف دەکات    *****    *****   داخستنی یانەی شەوانەو دەستگیرکردنی باندی لەشفرۆشی پێویستەو جێگەی دەستخۆشیە    *****    *****   مامۆستا مەلا سیدعبدالله قەڵاتگەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئەمینی مام قاسمە کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا بەهائەدین خەتێ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی تایبه‌تدا گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵی 2021 بڵاو ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   شێخ ئەحمەد خەیلانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ساڵی رابردوو 74 زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە    *****    *****   بەئامادەبوونی قائیمقامی شارەکە لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لەکۆتا کۆبونەوەی ساڵدا چەند پرسێک تاووتوێ دەکات   
لە پەیامێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2021 : 15:20:29
قه‌باره‌ی فۆنت

 له‌ يادى 51 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامیی كوردستاندا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان و ئه‌ندامانى و ته‌واوى مامۆستايانى ئايينى ئيسلامی له‌ كوردستان ده‌كه‌م، هيواى ته‌مه‌ندرێژى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.


ڕۆڵ و كاريگه‌ريى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامیی كوردستان و كار و خه‌باتى زياتر له‌ نيو سه‌ده‌يان له‌ خزمه‌تى ئايين و خه‌ڵكى كوردستان و بره‌ودان به‌ گيانى نيشتمانپه‌روه‌رى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و به‌رگريكردن له‌ مافه‌كانى مامۆستايانى ئايينى، به‌رز و به‌ ڕێزه‌وه‌ ده‌نرخێنين، هه‌موو پشتگیرییه‌ک له‌ مافه‌کانیان و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانیان ده‌که‌ین.


يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامیی كوردستان و مامۆستايانى ئايينى و پێگه‌يان له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا، ڕۆڵى كارايان له‌ پاراستن و بڵاوكردنه‌وه‌ى گيانى ته‌بايى و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن و ميانڕه‌وى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى توندوتيژى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى هه‌يه‌ و له‌م ياده‌دا جه‌خت له‌ گرنگيى ڕۆڵ و كاريگه‌رييان له‌ پته‌وكردن و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه‌.


سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ ده‌نێرين كه‌ له‌ كاروانى خه‌باتى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامیی كوردستاندا گيانيان به‌ نيشتمان به‌خشى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزى مامۆستايانى كۆچكردوو به‌ نه‌خۆشيى ڤايرۆسى كۆرۆنا ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، خواى مه‌زن گيانيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات.


بۆ خزمه‌تى نيشتمان و داهاتوويه‌كى باشتر، په‌روه‌ردگار پشت و په‌ناى هه‌موومان بێت.


 


نێچيرڤان بارزانى


سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان


2021/9/21