یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت   
بە فەرمی میلاکی قوتابخانە ئیسلامیەکان گەرایەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/10/2022 : 16:29:53
قه‌باره‌ی فۆنت

دوا بەدوای هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی قوتابخانە ئیسلامیەکان لە وەزارەتی پەروەردە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خۆشبەختانە رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانی وەزاری هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و پەروەردەی پێ دەرچوو، میلاکی قوتابخانە ئیسلامیەکان ئێستا بەفەرمی گەڕاوەتەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەبارەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان رایدەگەیەنێت: سوپاسی زۆرمان بۆ لێژنەکانی تایبەتمەندو هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەزارەتی پەروەردەو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەیە، کە بەو پەڕی بەرپرسیارێتی و دلسۆزیەوە هەنگاوەکانی ئەم پرۆسە گرنگەیان بە ئەنجام گەیاند.


لەم پێناوەو لەماوەی رابردوو یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە هەوڵێکی زۆری داو بەردەوام لەسەر هێڵ بوو لەگەڵ وەزرەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ ئەوەێ بتواندرێت ئەم هەنگاوە سەر بگرێت و لەرێی وەزارەتی ئەوقافەوە ئەم قوتابخانانە سەرپەرشتی و پاڵپشتی بکرێن، بۆ ئەوەی وەک تەواوکاری پرۆسەی ئیدارەدانی رەوشی ئایینی و پاراستنی تایبەتمەندی قوتابخانە ئیسلامیەکان و دروستکردنی کادری ئایینی و وتاربێژو کەسانی شایستە بە مزگەوت و مینبەرەوە زیاتر پەرە پێ بدرێن.


پێشترو لەسەر ئەم بنەمایە رۆژی ۲۵ی۷ی۲٠۱۹ بە مەبەستی گفتوگۆی چەند پرسێک و بەتایبەت خوێندنی ئیسلامی شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و ستافی وەزارەت کۆبونەوە. هەروەها رۆژێ27ی8ی2019 شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی بۆ هەمان مەبەست لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.


بەدیاری کراوی رۆژی 6ی10ی2019 لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوای گواستنەوەی قوتابخانە ئیسلامیەکان دەکات لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە نوسراوەکە هاتووە: کە بە پێی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2007 دەستەڵاتی سەرپەرشتی کردنی قوتابخانەکانی ئایینی و خوێندنی ئیسلامی داوەتە وەزارەتی ئەوقاف.


رۆژی 8ی9ی2020 بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە یاوەری بەرێز د. دیار جەباری بەرێوەبەری گشتی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانیان کردو لە دانیشتنێکدا لەگەڵ سەرۆک و جێگرو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی بە گرنگیەوە باس لەم پرسی گواستنەوەی قوتابخانە ئیسلامیەکان کرا.


رۆژی 15ی2ی2021 بەسەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە ئامادەبوونی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی بەرێوە چوو، بەشێکی کۆبوونەوە تەرخان کرابوو بۆ بابەتی خوێندنی ئایینی و ئاریشەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیەو بڕیاریش درا بەرێو د. حسن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا وەک نوێنەری یەکێتی زانایان دەستنیشان کرد لەگەڵ وەزارەت هەماهەنگ بێت بۆ سەرپەرشتی کردنی ئەم هەنگاوە.


رۆژی 11ی7ی2021  شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەشێک لە ستافی وەزارەت بە ئامانجی تاوتوێی چەند پرسێک کۆبوونەوەو لە نێویاندا دۆسیەی خوێندنی ئیسلامی بوو.


رۆژی 20ی12ی2021 بۆ هەمان مەبەست سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندێکی یاوەری لەگەڵ بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و زێندین مەلود بریکاری وەزارەت کۆبونەوە.


شایەنی باسە ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە (7678) لەبەرواری 25ی5ی2022و (7678) لە (3805) لەبەرواری  18ی9ی2022دا رەزامەندی گواستنەوەی میلاکی قوتابخانە ئیسلامیەکانی دەرکردو دوای کارەکانی لێژنەی گواستنەوەی میلاکی باڵەخانەو بەراییەکان، فەرمانی وەزراەی وەزارەتی وەزارەتی پەروەردە ژمارە (22967) لە 20ی10ی2022 و فەرمانی وەزرای وەزراەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەژمارە (4409) لە بەرواری 24ی10ی2022 دەرچوو، کە تێیدا ئاماژە بە کۆنووسی دانیشتنەکان و فەرمانەکانی دیکە دەکات و خۆشبەختانە کارەکانی گواستنەوەی میلاکی قوتابخانە ئیسلامیەکان لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی تەواو بووە.


لەم بارەوە بەرێز د. حسن موفتی بە سایتی فەرمی زانایانی راگەیاند: ئێمە وەک نوێنەری یەکێتی زانایان لە چەندین دانشتنی هاوبەشی یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی تایبەت بەم پرسە وێڕای پێداگیرمان لەم بارەوە، تەئکیدمان لەو کردۆتەوە کە گواستنەوەی قوتابخانە ئیسلامیەکان بۆ سەر وەزارەتی ئەوقاف زەرورەتێکەو دواجار خودی وەزراەت و خوێندنی ئیسلامی و بواری ئایینی لەهەرێم لێی سوودمەند دەبن، خۆشبەختانە هەوڵەکان بە ئەنجام گەیشتن و ئێستاش ئومێدەوارین وەزارەتی ئەوقاف بەو پەڕی گرنگیەوە لە پرۆسەکە بڕوانێت و بایەخی تەواو بە خوێندن و خوێندنگە ئیسلامیەکان بدات.