یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقا شێخان یا ئێكەتیا زانایان كۆمبونا خۆیا مانگانە گرێدا    *****    *****   زاخو: بەرپرسێ لقا زانایان بەشداری د رێوڕەسما وەرگرتنا ئیجازەكا زانستی دكەت    *****    *****   هەڵەبجە: لقی شارەزووری زانایان بەشداری لە دیدارێكی زانستیدا دەكات و لە رێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا ئامادە دەبێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر حسین حەمە ئەمین کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاخو: لقا زاخو یا ئێكەتیا زانایان بەشداری د سەمپۆزیۆما پاراستنا خیًزانی دا دكەت   
لەهەنگاوێکی زانستی و ناوازەدا پتر لە 20 دیوانی زانایانی ئایینی چاپ کرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/11/2022 : 21:38:44
قه‌باره‌ی فۆنت

دوێنێ 29ی11ی2022 مەراسیمی واژۆکردن و بڵاوکردنەوەی دیوانی 36 زاناو نوسەرو ئەدیب و هۆزانڤان بە بەشداری و ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی ئیداری و حزبی و نوسەرو رۆشنبیرو مامۆستای زانکۆو زانای ئایینی لە زانکۆی زاخۆ بەرێوە چوو.


ئەم هەنگاوە زانستی و ئەدەبی و رۆشنبیرییە دەکرێ بە یەکێ لە دەسکەوتە ناوازەکانی زانکۆی زاخۆ هەژمار بکرێت، کە سەنتەری زاخۆ بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی زاخۆ بە سپۆنسەری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ئەنجام گەیشتووەو لە مەراسیمێکی شایستە پرۆژەکە بڵاوکرایەوە.


ئەوەی مایەی خۆشحاڵیە لەناو ئەم ژمارەیەی دیوانەکان پتر لە 20 دیوان بەرهەم و دیوانی زانایانی ئایینی دەڤەری بادینانە، کە بەشی زۆریان وەفاتیان کردووەو لە ژیان نەماون.


ئەم دیوانانە زیاتر شیعری ئایینی و نیشتمانی و فەرهەنگی لەخۆ گرتووە، کە بە زمانی بادینی و لەسەردەستی مامۆستایانی ئایینی کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەندتر دەکات.


ئەم هەنگاوە جێگەی دڵخۆشی و دەستخۆشی زۆرە بۆ هەموو ئەوانەی دەستی پاڵپشتی و هاوکاری و سەرپەرشتی و هەماهەنگیان هەبووە، بەتایبەت برای بەرێز د. فاخر حسن گولی کە زۆربەی هەر زۆری دیوانەکان لە لایەن بەرێزیانەوە ئامادە کراون و ماوەی پتر لە 4 ساڵەی سەرقاڵی ئەم پرۆەو هەنگاوەیە.