یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان دیدارێکی زانستی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی هەولێرو دەوروبەری ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆک و شاندێکی لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عیراق دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/05/2023 : 13:53:43
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 10ی5ی2023 بەرێز د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی پێشوازیان لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عیراق بەسەرۆکایەتی بەرێز د. مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف لە پەرەلەمانی عیراق کرد.


لە دانیشتنێکدا سەرەتا د. محمود مەشهەدانی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی یەکێتی زانایان لەهەرێمی کوردستان دەربڕی و دواتر لەبارەی دۆخی ئێستاو ئەرکی دامەزراوەیی ئایینی و یاسایی و پێویستی هۆشیاربوون لە بیری توندڕەوی و رۆڵی زانایانی ئایینی لە رووبەڕووبوونەوەی هۆکارەکانی دروستبوونی توندڕەوی کردو رۆڵی یەکێتی زانایانی بەتایبەت وەک تاکە چەترو مەرجەعی زانایانی کورد لەم بوارە بەرز نرخاند.


دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای دووبارە بەخێرهێنان و خۆشحاڵی دەربڕین بەسەردانی شاندنی ناوبراو بۆ مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، پوختەیەکی لە ئەجێندای کاری پیشەیی و رێکخراوەیی یەکێتی زانایان خستەڕوو، دواتر ئاماژەی بەوەدا کە بیری توندڕەوی مەترسیەکی گەورەیە لەناو هەر کۆمەڵگەیەک هەبێت، خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی وەزارەتی ئەوقاف و دەزگا پەیوەندیدارەکان تواندراوە بیری توندڕەوی رێی لێ بگیرێت، راشیگەیاند ئەرکی هەموولایەکە رووبەڕووی ئەم هەنگاوە بینیەوەو رێگە لە توندڕەوی بگرین، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە گرنگە پەرلەمانی عیراق لەرێی یاساوە رەچاوی تایبەتمەندی و دۆخی ئایینی و دامەزراوەیی ئایینی لە عیراق بکات و هەوڵبدات کۆنگرەو دیداری نێوان پێکهاتەی زانایان و ناوەندو دامەزراوە ئایینیەکان بەئاراستەی لێکنزیکی و بەرژەوەندی گشتی ببات، گوتیشی: ئێمە وەک یەکێتی زانایان پەیوەنجی باشمان لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە ئایینیەکانی عیراق بە جیاوازی ئاراستەو بۆچوونەوە هەیەو دەزانین خاڵی هاوبەشمان زۆرەو ئەرکی هەموو لایەکە کار لەپێناو باشترکردنی دۆخی عیراق و پەیوەندییەکان بکەین، زیاتریش بایەخ بە حوزوری دامەزراوەو زانایانی ئایینی کورد بدرێت لە ناو کۆڕو دیدارو بڕیاری پەیوەست بە بواری ئایینی لە عیراق.


دواتر بەرێز د. حسن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا ئاماژەی بەوە کرد کە کوردستان لەرووی رێشەکێشی توندڕەوی کاری باشی کردووەو لەرووی فیقهیەوە پابەندی مەزهەبەو ئەرکیشە هەمووان رێز لە توراسی فیقهی و ئیجتیهادی گەورە زانایانی ئیسلام بگرین.


شایەنی باسە لە دیدارەکە تەئکید لە هەماهەنگی و پێویستی پەیوەندی دوولایەنە کرایەوەو چەند پرس و بابەتێکی دیکەی پەیوەست بەهەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.