یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خالد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بەحرەین: بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی دیالۆگی ئیسلامی- ئيسلامي بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئيدريس مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەسعەد نانەکەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی کۆلێژی پەروەردە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر مەترسی و هەستیاری بابەتی فەتوا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت   
دکتۆر عرفان رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای حەج: رۆژانە لە خزمەتی حاجیان داین و کارەکانمان بە رێکو پێکی بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/06/2024 : 17:23:05
قه‌باره‌ی فۆنت

 


 ئەمرۆ 7ی6ی2024 لەگەڵ دەسپێکی نۆمینەی حاجیان، بەرێز دکتۆر عرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای حەجی ئەمساڵ لە وڵاتی سعودیە بە ماڵپەڕی زانایانی راگەیاند: ئەنجومەنی باڵای فەتوای حەجی ئەمساڵ لە پێنج کەس پێکهاتووەو لەکاتی گەیشتنمان بە وڵاتی سعودیە خشتەکی تایبەتمان بە کارەکانی فەتواو پرۆسەی رێنماییکردنی حاجیان داناوە.


خشتەیەکیان تایبەتە بە ئەنجومەنی باڵای فەتوای حەج، ئەوەی تریان تایبەتە بە مورشیدانی حەج، خشتەیەکیشمان داناوە بۆ چاوپێکەوتنی حاجیان و وەعزو ئیرشادو رێنمایی تایبەت بە حاجیان، تەنانەت لەوێ لە مزگەوتێکی تایبەت وتاری هەینی و وتاری دوای نوێژی عەسران بە زمانی کوردی پێشکەش دەکرێت و رێنمایی بە حاجیان دەدرێت.


سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای حەجی ئەمساڵ زیاتر گوتی: رۆژانە بە پێی ئەو بەرنامەیەی دامانناوە لە خزمەتی حاجیان داین و لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 11 و لە دوای نیوەرۆش لە کاتژمێر 2 تا 4 و شەوانیش بەردەوام لە گەڵ حاجیان لەسەر خەتین و هەر ئیشکال و پرسیارێکی شەرعیان هەبێت خزمەتیان دەکەین و وەڵامیان دەدەینەوە.


هەروەها گوتیشی: خشتەی مورشیدانی حەجیش بەپێی گونجاوی و کارئاسانی بۆ حاجیان دەستنیشان کراوە، رۆژانە دوو مورشید لە پرسگەی ئوتێل لە خزمەت خوشک برا حاجیەکان دەبن و هەر گرفت و ئاریشەیەکیش هاتە پێشەوە بەرزی دەکەنەوە بۆ ئەنجومەنی باڵاو بە زووی وڵامیان دەدەینەوە.


زیاتر وتیشی: خۆشبەختانە تا ئێستا پرۆسەکە بە رێکی بەرێوە دەچێت و پاڵپشتی بەرێوبەرەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان بەردەوام هەبووە، هەوڵمان داوە لەرووی هۆشیارکردنەوەی حاجیان و ئاشناکردنیان بە ئەرک و واجبەکانی فەریزەی حەج بەرچاو روونیان بکەین، وەکو حاجیانی کوردستان نوێنەرایەتیەکی باش پیشان بدەن و نزاو دوعای خێرو ئارامی و سەقامگیری بۆ کوردو کوردستان بکەن.


شایەنی باسە ئەنجومەنی باڵای فەتوای حەجی ئەمساڵ پێکهاتووە  لە بەرێزان: د.عرفان رشید سەرۆکی ئەنجومەن و، مامۆستا شێخ عەلائەدین ومامۆستا مەلا خدرو مامۆستا مەلا سەدیق و مامۆستا خالد هارینی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای حەجی ئەمساڵن.. هەروەها نزیکەی 30 مامۆستای ئایینی وەک مورشیدی ئایینی سەفەری حەجی ئەمساڵ بەشدارن.