یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی کۆلێژی پەروەردە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر مەترسی و هەستیاری بابەتی فەتوا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   دکتۆر مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە دکتۆر شێخ مادیح شێخ عوسمان سیراجەدین نەقشبەندی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ناصح رۆستایی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەنتەری هۆشیاری بۆ راوێژو پەرەپێدانی تواناکان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەسایەتی و نوێنەری ئایینەکانی ئەوروپا دەکات   
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/06/2024 : 23:34:18
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی ۱۲ی٦ی۲٠۲٤ بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێزان د.عومەر مرۆو د.حسن خۆشناو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، پێشوازی لە بەرێز مامۆستا ئارام خۆشناو بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ و شاندێکی یاوەری کرد.


لە دانێشتنێکدا باس لە رۆڵی زانایانی ئایینی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو گەیاندنی ئامۆژگاری و رێنمایی گرنگی ئایینی و پەیوەست بە بوارە جیاوازەکان کرد.


لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە گرنگی هۆشیاری هاوڵاتیان لەبارەی رێنمایی تەندروستی سەبارەت بە ئەنجامدانی قوربانی کرا، بەو پێیەی خەلکێکی زۆر لە جەژنی قوربان ئاژەڵ سەر دەبڕێت بە نیەتی قوربانی.


جەخت لەوە کرایەوە لە رووی شەرعی و تەندروستییەوە، پێویستە هاوڵاتیان لە پێناو سەلامەتی خۆیان و پاکو خاوێنی و پیس نەکردنی کوچەو کۆڵان و شەقام و هەراسان نەکردنی خەڵک، رەچاوی رێکارو رێنماییەکانی سەربڕینی ئاژەڵ لە جەژنی قوربان بکرێت، وە بەکارهێنانی سەربڕخانەکان بۆ سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی ئاساییەو هیچ گرفتی شەرعیشی نیە..


هەر بۆ بەرچاوو ڕوونی هاوڵاتیان بەرێوەبەرایەتی گشتی سامانى ئاژەڵ و ڤێتێرنه‌رى بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ چەند رێکارێکی تایبەت و پەیوەستی بڵاو کردۆتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی رێکارەکانە:


ڕێكار و ڕێنماییەكانی سەربڕینی ئاژەڵ لە جەژنی قوربان


 


1.بەمەبەستی ڕێگری كردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی نەخۆشی تای خوێن بەربوون، بەڕێوەچوونی مەراسیمی قوربانی كردن بە شێوازێكی تەندروست ،لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان جەخت دەكەینەوە پێویستە ئاژەڵەكان لە سەربڕخانەی فەرمی سەرببڕێن.


2.لەڕۆژانی جەژنی قوربان سەربڕخانەكان كراوە بن بە ئامادەبوونی پزیشكی وكارمەندی ڤێتێرنەری


3.ناوی سەربڕخانە كراوەكان و كاتی كاركردن لە میدیاكان و یەكە ئیداریەكان ڕابگەیەنرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاگاداربن و ئاژەلەكانیان لەم سەربڕخانانە سەرببڕن.


4.جەخت كردنەوە و توند و تۆڵكردنەوەی ڕێكارەكانی پشكنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی  ئاژەڵ و پشكنینی گۆشتی بەرهەم هاتوو.


5.پەیڕەوكردنی  ڕێنماییەكانی  خۆپارێزی وە پاك و خاوێن ڕاگرتنی  سەربرخانەكان و دەوروبەری سەربرخانەكان وە ڕشاندنیان بە دەرمانی تایبەت .


6.. پێویستە ئاژەڵەکە ساغ بێت و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نەبێت و گەنە (قڕنە) و مشەخۆری دەرەکی لەسەر نەبێت


7..هەر ئاژەڵێك دەرمانی چارەسەركردنی پێدرابێت نابێت ڕاستەوخۆ سەرببڕدرێت بەڵكو پێویستە كاتی سەربڕین  دوای بەكارهێنانی دەرمان بە پێی ڕێنمایی پزیشكی ڤێتێرنەری و تایبەتمەندی دەرمانەكە بێت.


8.پێویستە لەسەر خاوەن ئاژەڵ پێش فرۆشتنی ئاژەلەكانی ( بۆ سەربڕین یان قوربانیكردن) بە ماوەی نزیكەی 3 هەفتە هیچ جۆرە دەرمانێك نەدات بە ئاژەلەكان وە هۆڵی بەخێوكردنی ئاژەلەكان بەدەرمانی تایبەت  بڕشێنێت  وە چارەسەری ئاژەڵە نەخۆشەكانی بكات


9.پێویسە لەسەر كەسی قوربانیكەر ( قەصاب و هاوڵاتی) بە گرتنەبەری گشت ڕێكارەكانی خۆپارێزی و پاك وخاوێنی لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشت ئامادەكردن بەتایبەتی بەكارهێنانی دەست كێش جزمەو صدریە ....هتد, وە دووركەوتنەوە لە كۆبونەوە لەدەوروبەری ئاژەڵ لەكاتی سەربڕین. هەروەها شوشتن و  تەعقیم كردنی شوێنی سەربڕین ، دەست و كەلوپەلەكان دوای بەكارهێنان و دەست دان لە گۆشت.



  1. بەكارهێنانی كیسی (نایلۆن)   نوێ و ڕوون و بێ ڕەنگ لەكاتی دابەشكردنی گۆشت


11.لەكاتی گواستنەوەی گۆشت ڕەچاوی پلەی گەرمی گونجاو بكرێت.


12.هەڵگرتنی  گۆشت بۆماوەی 12-24 كاتژمێر لەساردكەرەوە،  پاشان بەكاربهێنرێت.


13.فڕێنەدانی پاشماوەی سەربڕین و ئاژەڵ لە سەر شەقام و كۆلان وبازارەكان ........هتد.


وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو


بەرێوەبەرایەتی گشتی سامانى ئاژەڵ و ڤێتێرنه‌رى


بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ئاژەڵ