یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
رۆژنامەی ئاسۆ داوای لێبووردنی كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/12/2010 : 09:14:05
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئەوەی یەكێتی زانایان‌و راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف پەیوەندیان بە رۆژنامەی ئاسۆوە كرد، دەربارەی ئەو شیعرەی لە پاشكۆی ئەدەبەوە بڵاویان كردبۆوە، كە تێیدا سوكایەتی بە پەروەردیگار كردبوو، ناوبراو داوای لێبووردنی كرد‌و، بڕیاریشی دا لە ژمارەی ئەمڕۆدا داوای لێبووردن بڵاو بكاتەوە.

بۆیە ئەمڕۆ بڵاوی كردەوە‌و، ئەمەی خوارەوە دەقی نووسینەكەیە:

روونكردنەوەیەك لە پاشكۆی ئاسۆی ئەدەبی رۆژنامەی (ئاسۆ)وە

لە ژمارەی پێشووی پاشكۆی ئاسۆی ئەدەبدا، شیعرێكی شاعیری دوورە وڵات (حەمە كاكە ڕەش) بڵاوبۆتەوە، كە هەست دەكەین جۆرێك لە نیگەرانی لای ژمارەیەك خوشك‌و برای موسڵمان درووستكردووە.

ئێمە لە روانگە باوەڕبوونمان بە ئازادی بڵاومانكردۆتەوە‌و، وەك دەقێكی ئەدەبی كە شیعر ماناو مەغزایی جیاواز بۆ شتەكان لە خۆ دەگرێت.
بەڵام وەك رۆژنامەیەكی بەرپرسیار، هەمیشە پابەندی یاساو دابونەریتی كۆمەڵی كوردەواری بووین‌و، ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش لای ئێمە پیرۆزبووە‌و، رێزمان لە هەموو بەها ئایینی‌و بیروباوەڕێكی سیاسی گرتووە.

هەوڵمانداوە مۆدێلێك لە رۆژنامەگەری دابهێنین، كە رێز لە هەموو كلتوورو دابونەریت‌و بیروباوەڕێك بگرێت، لەو روانگەیەوە‌و لە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی‌و پابەندبوونمان بە ئەخلاقیاتی رۆژنامەوانیەوە داوای لێبوردن لەو كەسانە دەكەین، كە نیگەران بوون لە بڵاوكردنەوەی ئەو شیعرەو، بە سنگێكی فراوانەوە دەرگامان لەسەر پشتە بۆ بڵاوكردنەوەی هەر روونكردنەوەو سەرنج‌و وەڵامێك لەلایەن زانایانی ئاینی‌و هەر خوێنەرێكەوە بێت.

هەروەك خوازیاریشین بە هەموومان بتوانین ئەو نەریتە دابهێنین كە لە رێگەی یاساو، بە روونكردنەوەو بڵاوكردنەوەی بیروڕاكانمان، بۆچوونەكانمان دەربڕین نەك ببرێتە بەر وروژاندنی رای گشتی‌و، بەكاربردنی مینبەرەكانی مزگەوت‌و شوێنە ئایینەكان.