دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه له ناو هاووڵاتیان بڵاوبوویه‌وه، كه پارێزگاری هه‌ولێر فه‌رمانی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ولێر كردووه، كه ده‌بێ به ناچاری پێش دوكانه‌كانیان بڕازێننه‌وه، بۆ روونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر كرد، ئه‌ویش رایگه‌یاند: ئێمه كه‌سمان ناچار نه‌كردووه‌و، خه‌ڵك ئازاده دوكانه‌كانی بڕازێنێته‌وه یان نا.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه شاره‌وانی هه‌ولێر به نووسراوی ره‌سمی فه‌رمانی به‌سه‌ر دوكانداره‌كان كردووه، كه له (22/12) ته‌نها دوو رۆژ مۆڵه‌تیانه بۆ ئه‌وه‌ی به ئیناره‌ی زینه پێش دوكانه‌كانیان رووناك بكه‌نه‌وه‌و بیڕازێننه‌وه، هه‌روه‌ها نووسراوه‌كه‌ی شاره‌وانی داوا ده‌كات، كه نابێ هیچ شتێك بێننه ده‌ره‌وه‌و، حاویه‌ی پاشماوه دابنێن‌و، پاك‌و خاوێنی رابگرن.
بۆیه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی شاره‌وانی ده‌رده‌بڕیت‌و، رایده‌گه‌یه‌نێت: دیاریكردنی كۆتا مۆڵه‌ت بۆ رازاندنه‌وه‌ی دوكان به ئیناره‌ی زینه به یه‌ك رۆژ پێش یادی كریسمس جێگه‌ی نیگه‌رانییه، چونكه ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی پشتیوانی له پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه ده‌خوازین، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان هیچ بۆنه‌یه‌كی ئایینی نه‌كرێت، له كاتێكدا له یادی سه‌ره ساڵی كۆچی‌و، جه‌ژنه‌كانی موسڵمانان هیچ له بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌كان نه‌ڕازاندرانه‌وه، كه‌چی بۆ ئێستاكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرنگیه‌كی زۆر به‌م یاده ده‌ده‌ن، ئه‌وه هاووڵاتیانیش ناچار ده‌كه‌ن، كه ده‌بێ دوكانه‌كانیان بڕازێننه‌وه.
بۆیه به ناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا ده‌كه‌ین، هیچ زۆریه‌ك له هاووڵاتیان نه‌كرێت، چونكه ئه‌وه خۆشه‌ویستی دروست ناكات، بگره بووه‌ته جێی نیگه‌رانی زۆرێك له هاووڵاتیانیش، له بری ئه‌وه پێویسته گرنگی به هه‌موو سه‌ره ساڵه‌كان بدرێت‌و، به‌بێ جیاوازی سه‌ری ساڵی كوردی‌و كۆچی‌و زایینی به‌رز رابگیرێت.
|