یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مەلا فەرمان: من هێرشم نەكردووەتە سەر كەس و ئامادەم گفتوگۆ و مێزگردیان لەگەڵدا بكەم
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/01/2011 : 17:25:29
قه‌باره‌ی فۆنت
هەولێر 6 كانوونى دووەم/یەنایەر (ئاكانیوز) ـ خاوەنى كتێبی "ڕاستییەكى ونبوو" راى گەیاند من لە هیچ شوێنێك لێدوانم لە كەس نەداوە و هێرشم نەكردووەتە سەر كەس و ئامادەم گفتوگۆ و مێزگردیان لەگەڵدا بكەم، بەڵام چالاكێكی ئافرەت دەڵێ ئەو 11 تۆمەتی خستووەتە پاڵ ئێمە و كێشەكە لە دادگە یەكلایی دەكەینەوە و یەكەتیی زانایانی ئاینی ئیسلام ئامادەیی هەیە هاوكاریی هەردوولا بكات بۆ كۆكردنەوەیان لەسەر مێزی گفتوگۆكردن.

مەلا فەرمان عزیز خەرابەیى پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتى ماجیداوە لە هەولێر لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) كە سبەى هەینی دێتە بڵاو كردنەوە گوتى، من لە هیچ شوێنێك قسە و تەعلیقی خۆم لە قسەى كەس نەداوە، بەڵام تەنیا لە پێشەكییەكەدا گوتوومە ئەوانە هۆكارى ئەو كێشەیەن.

خەرابەیی گوتى، كتێبەكەم نەكێشاوەتەوە و ئامادەم گفتوگۆ و مێزگرد و لەگەڵ رۆشنبیراندا بكەم و ئێستەش دەڵێم شتی خراپم لەو كتێبەدا باس نەكردووە.

هەروەها گوتى، من لەگەڵ ئەوەدام لە مینبەرى مزگەوتەكانەوە ناوى كەس نەیەت و تەشهیریان پێ نەكرێ، بەڵام مینبەر ئەركی خۆی هەیە و مامۆستاى ئاینی نابێ خیانەتی لێ بكات، پاراستنی ئاین و نیتشمان ئەركی مامۆستایانى ئاینییە.

لەبەرامبەردا تامان شاكر چالاكوانى بوارى مافەكانى ئافرەت و یەكێك لەوانەى كە لە كتێبی "ڕاستییەكى ونبوو" ناوى هاتووە، بە(ئاكانیوز)ى گوت، زۆر خۆشە كە مرۆڤ كارێك دەكات بەپرسیاریەتی ئەو كارەى لە ئەستۆى خۆى بگرێ و دان بەتاوانەكەى دابنێ، مەلا فەرمان لە كتێبەكەیدا لە پێشەكییە ئەو ئافرەتانە بەپیلانگێڕ ناو دەبات و 11 تۆمەت دەخاتە پاڵ ئێمە، لەوانە جیاوازى ڕەگەزی، زۆربوونى قەیرەیی، لەشفرۆشی و بازرگانی بەكێشەى ژنان.

شاكر گوتى، ئەو كۆمەڵێك خەڵك لە كۆمەڵَگەیەكی ئیسلامى تۆمەتبار دەكات و قسەكانى ئێمەى بەمیزاجى خۆى شیكردنەوەى بۆ كردووە.

هەروەها گوتى لە هەموو كارەساتر ئەوەیە كە یەكەتیی زانایانى ئیسلامى و سەرۆكى لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانى كوردستان پشتیوانى لێ دەكەن، ئێستە دوو بەرە هەیە، بەرەی خەڵكی مەدەنی و بەرەى خەڵكی سەلەفی.

ئێمە ئەوە لەدادگە یەكلایی دەكەینەوە و یاداشتێكمان داوەتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و دەبێ حكوومەتى هەرێمی كوردستان هەڵوێستی خۆى یەكلایی بكاتەوە.

عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكەتیی زانایان بە(ئاكانیوز)ى راگەیاند ئێمە لەیەكەم رۆژى دەستبەكاربوونى ستافی نوێی یەكەتییەكەمان گفتوگۆمان لەگەڵ رێكخراوەكانى ئافرەتاندا هەبوو و چەندان پڕۆژەى هاوبەشمان هەیە، هەروەها ئێمە ئامادەییمان هەیە هەردوولا لەسەر مێزی گفتوگۆ و دیالۆك كۆ بكەینەوە.

لەبارەى كتێبی "راستییەكى ونبوو" سەعید گوتى، بەپێی قسەكانی مامۆستا فەرمان ئەو كتێبە هیچ تەشهیری تێدا نییە، بۆیە ئەگەر كەسێك پێی وایە تەشهیری تێدایە با وەڵام بداتەوە‌و، تەنیا قسەكردن ‌و سوكایەتیكردن بەمامۆستا جێگەی هەڵوەستە لەسەر كردنە، بۆیە یەكەتیی زانایان هەموو پشتیوانیەكی مامۆستا دەكات، مامۆستا ئەندامی ئێمەیە‌ و قەتیش ئامادە نین پشتی ئەندامەكانی خۆمان بەربدەین.


بەشیر خەلیل سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان بە(ئاكانیوز)ى راگەیاند، راستە ئێمە دژی تەشهیرین، دژی ئەوەین سوكایەتی بە هیچ كەسێك بكرێت، بەڵام مامۆستا فەرمان شتەكانی هەموو بە بەڵگەیەو، خۆشی دەڵێ حوكمم لەسەر هیچ كەس نەداوە، بۆیە ئێمەش پشتیوانی لە مامۆستا دەكەین‌ و داواش دەكەین شتەكان وەك خۆیان بگەنە ئەنجام، مامۆستا زۆر بە روونی هەموو سەرچاوەكانی باس كردوونە، پاشان ئەو بەڕێزانە هەر باسی قەڵەم دەكەن، ئەی بۆچی ئێستا نایێن بە قەڵەم وەڵام بدەنەوە.

كتێبی "راستییەكی ونبوو" لە نووسینی مەلا فەرمان خەرابەیی كۆمەڵێك بابەتی بوارى ئافرەتانى خستووەتە ڕوو، لەلایەن هەندێك لە چالاكانى ئافرەتەوە رووبەڕووى رەخنە بوویەوە و دوێنێ لە خۆپێشاندانێكدا لە هەولێر ئەو چالاكانە یاداشتێكیان ئارستەى سەرۆكایەتیی پەرلەمانى كوردستان كرد.

محەمەد عەبدوڕەحمان