یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا وەحید مزیری کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی دکتۆر عەلی قەرەداغی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ ئیبراھیم شەمێرانی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا (حاجی مەلا حسن مرۆ)دا    *****    *****   یەکێتی زانایان جەژنی رەمەزان لەهەموو لایەک پیرۆز دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان بەشداری ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   ئەم بەرهەمە (چەمکی هاوڵاتیبوون) کەوتە بەر دیدی خوێنەران    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشدار کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا شفیق ئێدلبی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   بەهۆی وەفاتی خۆشکیانەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی دەکات   
حوكمی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌... لێژنه‌ی باڵای فه‌توا روونی ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/07/2010 : 11:56:57
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ ده‌قی فه‌توای لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستانه‌ تایبه‌ت به‌ حوكمی خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ألحمد لله ربّ العالمين، والصّلاة والسّلام علي اشرف المرسلين وعلي يَ‌له وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلي يوم الدّين. ده‌رباره‌ی حوكمی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ له‌ فیقهی ئیسلامیدا؟ هه‌روه‌ها تێڕوانینی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چییه‌؟.
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌: وه‌ڵام:
پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین ئه‌م پێشه‌كیه‌ باس بكه‌ین: له‌ راستیدا ئیسلام خه‌ته‌نه‌كردنی به‌تایبه‌تیش خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی دانه‌هێناوه‌، به‌ڵكو نه‌ریتێكی باو‌و كۆن بووه‌ له‌ نێو گه‌لانی كۆن.
هیرۆدۆت مێژوونووسی ئیغریقی به‌ناوبانگ ده‌ڵێت: (ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رده‌مانی زۆر كۆن خیتانیان ئه‌نجام داوه‌ میسریه‌كان‌و ئاشوریه‌كان‌و كۆسیدیۆن‌و حه‌به‌شیه‌كان بوونه‌، گه‌لانی دیكه‌ش له‌ میسریه‌كانه‌وه‌ فێربوونه‌)(1).
شێخ مه‌حمود شه‌لتوت شێخی پێشووتری ئه‌زهه‌ر، ده‌ڵێت:
(كرداری خه‌ته‌نه‌كردن كردارێكی كۆنه‌، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای مێژووه‌وه‌ زۆر خه‌ڵك ئه‌و كاره‌یان كردووه‌‌و، تا هاتنی ئیسلامیش له‌سه‌ری به‌رده‌وام بوونه‌) (2).
ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ عه‌ره‌ب پێش هاتنی ئیسلامیش خه‌ته‌نه‌كردنیان ناسیوه‌‌و، بۆ پیاو‌و ئافره‌ت ئه‌نجامیان داوه‌، ئه‌وه‌نده‌ باو بووه‌ له‌ نێویان تا بووه‌ته‌ نه‌ریتێكی خوو پێگیراو.
حوكمی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ له‌ فیقهی ئیسلامیدا زانایان ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ به‌سه‌ر سێ‌ رای جیاواز دابه‌ش بوونه‌:
رای یه‌كه‌م: خه‌ته‌نه‌كردن بۆ پیاو‌و ئافره‌ت به‌ واجب داده‌نێن. ئه‌مه‌ رای زۆرینه‌ی شافیعیه‌كانه‌(3).
رای دووه‌م: خه‌ته‌نه‌كردن بۆ پیاوان‌و ئافره‌تان سوننه‌ته‌. ئه‌مه‌ رای ئه‌بو حه‌نیفه‌‌و، ریوایه‌تێكی ئیمامی مالیك‌و، هه‌ندێك له‌ هاوه‌ڵانی شافعی‌و، حه‌سه‌نی به‌سریه‌(4).
رای سێیه‌م: خه‌ته‌نه‌كردن بۆ پیاوان واجبه‌، بۆ ئافره‌تانیش سوننه‌ت‌و مه‌كره‌مه‌یه‌. ئه‌وه‌ رای ئیمامی ئه‌حمه‌ده‌.
پوخته‌: جمهوری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ خه‌ته‌نه‌كردن بۆ مێینه‌ سونه‌ت‌و مه‌كره‌مه‌یه‌‌و، واجب نییه‌، خۆ دیاره‌ سوننه‌تیش به‌ كردنی پاداشت وه‌رده‌گری‌و به‌ نه‌كردنیشی تاوانبار نابیت، كه‌واته‌ كارێك نییه‌ كه‌ ده‌بێ‌ هه‌ر ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر نه‌یكرد هیچ تاوانی نییه‌.
ئه‌و فه‌رموودانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌ زۆربه‌یان فه‌رمووده‌ی لاوازن، ئه‌بوداود له‌و باره‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت: (فه‌رمووده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌ت به‌ چه‌ند شێواز گێڕدراوه‌ته‌وه‌، هه‌موویان لاواز‌و مه‌علولن‌و، ناكرێنه‌ به‌ڵگه‌)(5).
ئیمامی مه‌ناوی له‌ كتێبی (فيض القدير)، وه‌ خاوه‌نی كتێبی (نيل الَاوطار) له‌ ئیبن مونزیره‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌، ده‌فه‌رمووێت: له‌ باره‌ی خیتانه‌وه‌ نه‌ فه‌مووده‌یه‌ك هه‌یه‌ پشتی پێ‌ ببه‌سترێت، نه‌ سووننه‌تێكیش هه‌یه‌ كاری پێ بكه‌ی).
(((وه‌لی كچه‌كه‌ ئازاده‌ له‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌ی بۆ بكات یان نه‌ی كات، هه‌ر كاتێكیش له‌ لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، كه‌ خه‌ته‌نه‌كردن زوو یان دره‌نگ زیان به‌ ئافره‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌كردنی باشتره‌، ئه‌وه‌ش به‌ پشت به‌ستن به‌و بنه‌ما‌و قاعیده‌یه‌ی ده‌ڵێت: (لا چرر ولا چرار) (نابێ‌ زیان به‌ خۆت‌و به‌ غه‌یرت بگه‌یه‌نی)، ))).
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان
(1) تأريخ الحضارة المصريّة القديمة 1/533. (2) الفتاوي/ 330-331. (3) مغني المحتاج 4/202. نهاية المحتاج 7/184. (4) المغني والشّرح الكبير 1/70. فتح القدير 6/45. (5) عون المعبود شرح سنن أبي داود 7/126. (6) فيض القدير 1/280. نيل الَاوطار 1/183.