یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی تایبەت بە رۆژی جیهانی رووبەڕوو بوونەوەی وتاری رقەبەری بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا زبێر شێخە لاسەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: داوا لە حاجیان دەکەین قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی حەمە ڕەسول گێڵدەرەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دکتۆر عرفان رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای حەج: رۆژانە لە خزمەتی حاجیان داین و کارەکانمان بە رێکو پێکی بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (نەفامی لە نێوان پیرۆزکردن و بە دامەزراوەیی کردندا) بەرێوە دەبات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک لە شاری سلێمانی چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەكێـتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە پیرمام بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد خاروکی تەرمەکەی دۆزرایەوەو یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەکەی رادەگەینێت   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی مامه‌ڵه‌ كردن له‌ گه‌ڵ كۆمپانیای DXN)) روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/02/2024 : 21:20:09
قه‌باره‌ی فۆنت
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی پرسیار كرا له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به‌ حوكمی شه‌رعی كار كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای DXN ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتی ئاسایی خۆی له‌ به‌رواری 3/ شعبان/ 1445ك = 13/2/ 2024ز دوای وردبوونه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌و ڕاوێژ كردن له‌ گه‌ڵ كه‌سانی شاره‌زا سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌و چوونه‌ ناو سایت و ماڵپه‌ڕه‌ فه‌رمییه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌چاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:
پێشه‌كی
پێناسه‌ی كۆمپانیای  DXN:
كۆمپانیای  DXN كۆمپانیایه‌كه‌ له‌ ساڵی 1993 دامه‌زراوه‌و له‌ ساڵی 1994 ده‌ستبه‌كاربووه‌.
كاڵاكانی كۆمپانیا:
1- خۆراكی سروشتی 2- جۆره‌كانی كرێمی سروشتی 3- مه‌عجونی ددان، 4- شامپۆ، سابوون 5-ئامێری پاڵفته‌كردنی ئاو، 6- مه‌وادی خاوێنكه‌ره‌وه‌ 7-چای، قاوه‌، كاكاو، شه‌ربه‌ت.
شێوازی به‌شداریكردن:
ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می (شه‌به‌كی) كارده‌كات و رێگه‌ به‌ به‌شداربووانی ده‌دات كه‌ به‌شداری له‌ به‌ بازاڕكردنی كاڵاكانیدا بكه‌ن.
مه‌رجه‌كانی كۆمپانیا:
سێ مه‌رجی سه‌ره‌كی له‌م كۆمپانیایه‌دا ڕه‌چاوكراوه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌ بیه‌وێ‌ ناوی خۆی له‌ بنكه‌كانیاندا تۆمار بكات:
یه‌كه‌م: ده‌بێ به‌ بڕی 50 تا 100 دۆلار كاڵا بكڕێ‌ له‌ پێناو ده‌ستخستنی 100 خاڵ، سه‌ره‌ڕای به‌خشینی 13 دۆلار بۆ ئه‌و نامیلكه‌ و نووسراوانه‌ی كه‌ كۆمپانیا چاپیكردوون و تێیاندا پێناسه‌ی خۆی ده‌كات، به‌بێ به‌خشینی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ باسكرا نابێته‌ ئه‌ندام له‌ سیسته‌می كۆمپانیا، به‌ڵكو ته‌نها به‌كاربه‌رێكه‌.
دووه‌م: بۆ ده‌ستخستنی عموله‌ و پاداشت، ده‌بێ خاڵه‌كانی ئه‌ندام بگاته‌ 100 خاڵ، هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستخستنی قازانجی مانگانه‌، ده‌بێ هه‌موو مانگێك لایه‌نی كه‌م بایی 100 خاڵ كاڵا له‌ كۆمپانیا بكڕێ، ئه‌گه‌ر نا بێبه‌ش ده‌بێ له‌ پاداشتی مانگانه‌ و پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌مه‌وه‌ كاڵایان كڕیووه‌.
سیێه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی مافی مانه‌وه‌ی ئه‌ندام بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ بمێنێته‌وه‌، ده‌بێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌ هه‌موو ساڵێكدا یه‌ك كاڵا بكڕێ، كه‌واته‌: مانه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی وابه‌سته‌ی كڕینی كاڵایه‌ له‌ كۆمپانیا و ئه‌گه‌ر كاڵا نه‌كڕێ‌، مافی ئه‌ندامێتیشی نامێنێ‌.
حوكمی شه‌رعی به‌شداریكردن:
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ هه‌ریمی كوردستان له‌ به‌رواری 30/4/2019 به‌ حه‌ڕامی داناوه‌ به‌م به‌ڵگانه‌ی لای خواره‌وه‌:
1- ئه‌م سیسته‌مه‌ خواردنی سامانی خه‌ڵكه‌ به‌ ناحه‌ق و به‌تاڵ، به‌ به‌ڵگه‌ی (وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ) البقرة‌/118
2- به‌شداربوو پاره‌یه‌كی كه‌م ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی زیاتری ده‌ستبكه‌وێت، كه‌ ئه‌مه‌ش گۆڕینه‌وه‌ی پاره‌یه‌ به‌ پاره‌ به‌ زیاده‌وه‌ (الفضل)، وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ به‌نیازه‌ ده‌ستی بكه‌وێت، دواده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش (النسیئة‌)یه‌.
3- نا روونی (غرر)ی تێدایه‌، چونكه‌ به‌شداربوو نازانێت ئایا ده‌توانێت ژماره‌ی پێویست بۆ ده‌سكه‌وتنی قازانج بهێنێت یان نا، نازانێت كه‌ ده‌توانێت چه‌ند بهێنێت، نازانێ ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستیده‌كه‌وێت چه‌نده‌، ئایا له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و قازانجه‌ی كۆمپانیا دایناوه‌ به‌ده‌ستی دێنێت یان نا؟
ئه‌مه‌ش ئه‌و (غرر)ه‌یه‌ كه‌ زانایان له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموون: (التردد بین أمرین، أغلبها أخوفها) مغنی المحتاج: 2/344، واته‌: رارایی له‌ نێوان دوو كار، كه‌ ئه‌گه‌ری دۆڕان و شكست تیایدا زیاتره‌.
4- جۆرێك له‌ قوماری تێدایه‌، چونكه‌ به‌شدابوو ناتوانێت قازانج بكات مه‌گه‌ر به‌شداربووی نوێ بهێنێت و له‌ رێی لینكی ئه‌وه‌وه‌ كاڵا بكڕێت، به‌ زۆریش چینه‌كانی خواره‌وه‌ زیاتر رووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ری داروخان و زیان ده‌بنه‌وه‌.
5- غه‌ش و فریودان و فرۆشتنی وه‌هم و خه‌یاڵی تێدایه‌، ئه‌مه‌ش له‌ دوو خاڵدا روون ده‌كرێته‌وه‌:
ا- كاڵاكه‌ وا ده‌خرێته‌ڕوو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ خودی كاڵاكه‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ بێت، كه‌چی له‌راستیدا وا نیه‌ و كاڵا زۆر بێ بایه‌خه‌.
ب- فریودانی به‌شدابوو به‌ قازانج و پاداشتی مه‌زن و گه‌وره‌، كه‌ زۆر جار ده‌ستناكه‌وێت ته‌نها بۆ چه‌ند كه‌سێكی كه‌م نه‌بێت.
6-سته‌م و زوڵمی له‌ مافی به‌شداربووانی تێدایه‌، چونكه‌ كۆمپانیا هێنانی ژماره‌یه‌كی دیاریكراو، یان فرۆشتنی كاڵا به‌ رێژه‌ی 100 خاڵ به‌ مه‌رج ده‌گرێت له‌سه‌ر به‌شداربوو، جا ئه‌گه‌ر نه‌گات به‌م رێژه‌یه‌ هیچ قازانجێك وه‌رناگرێت، ئه‌مه‌ش سته‌مه‌، چونكه‌ كۆمپانیا سوود له‌ هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌شداربوو له‌ فرۆشتنی كاڵاكانی وه‌رده‌گرێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی پێ بدات، چونكه‌ نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستی داواكراو، له‌كاتێكدا زانایان له‌ (جعالة‌) به‌ مه‌رجیان گرتووه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نكار (الجاعل) كه‌ پاداشتی داناوه‌، سوودی له‌ كۆششی كرێكار (العامل) وه‌رگرت، ده‌بێ له‌ به‌رامبه‌ردا كرێی بداتێ‌ به‌و ئه‌ندازه‌یه‌. المهذب: 2/273.
7 - له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا (بیعتان فی بیعه‌) له‌خۆده‌گرێت، واته‌: دوو عه‌قد له‌ یه‌ك عه‌قددا.
 وێڕای به‌ حه‌رام دانانی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، چەندین ناوەندو دەستەو کۆڕبەندو خانەی فەتوا لە جیهانی ئیسلامی ئەم جۆرە مامەڵەیان بە حەڕام داناوە.

والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان 
3/ شعبان/ 1445ك = 13/2/ 2024ز = 24 ڕێبه‌ندان 2724ك